ئەڵێی گیسکە دێ ییە.
گیسک: بەچکەی بزنی لە شیر بڕاوە (فەرهەنگی کانی) تەمەنی لەنێوان سێ مانگ بۆ ساڵێکدا یە، زۆر بزێو و سەرەڕۆیە، لە گونددا دوای هەموو کەسێک دەکەوێ و خۆی دەکات بە هەموو ماڵێکدا، بە کەسێک ئەوترێت کە سەر بە هەموو شوێنێکدا بکات، واتە: ئەم دەرک و ئەو دەرک بکات. [1]