ئەڵێی گیسکی سەلەمە.
سەلەم: پێش فرۆشی واتە: وەرزێر لەبەر ئەوەی داهاتی ساڵی کەمە، ڕەنجی ساڵەکەی هێشتا بە تەواوەتی بەرهەم نەهاتووە، بە بازرگانێکی دەفرۆشێت، بەرانبەر بە بڕێک کەلوپەل و کاڵا (فەرهەنگی شێخانی) پەندەکە بە کەسێکی گەمژەی نابووتی بچکۆلانە ئەوترێت کە ئەو شتانە دەفرۆشێت کە هێشتا بەرهەمی نەهێناوە.[1]