ئەڵێی گیسکی ناو دێ یە.
گیسک: بە بێچووی بزنێک دەوترێ کە تەمەنی ساڵێک کەمتر بێت، لەو تەمەنەدا گیسک هەرچی دەست کەوێت گژوگیا بەردەوام دەخوات و قەڵەو دەبێت، پەندەکە بەیەکێ ئەوترێ کە چڵێس و چاچنۆک بێت بۆ خواردن، لە هەر شوێنێک مڵومووش هەبێت لەوێ بێت، وەک گیسک هەر بخوات. [1]