ئەڵێی قەندەی دەم بەرەوژوورە.
قەند: شەکری کڵۆ (فەرهەنگی شێخانی) کەسێک قەندی بەدەمەوە یە، لە کوردەواردا واتە: کەسی گفتولفت شیرین یان کەسی گوفتار شەکر کە هەموو کەسێک ئارەزووی گوێگرتنی قسەکانی دەکات، بەڵام پەندەکە بە یەکێک ئەوترێت کە بە هەر لایەکدا بچێت تووشی خواردنی خۆش و بەتام ببێت. [1]