ئەڵێی دۆمی خەڵاتکراوە.
دۆم: تیرەیەکی کوردن، هەندێکیان کۆچەرین و هەندێکیان نیشتەجێن، خەریکی کاری کڵاش درووستکردنن (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە بە کەسێکی هەژار ئەوترێت کە یەک پارچە کاڵای تازەی لەبەردابێت و سەرلەبەری ئەوانی تری کۆن بن. واتە: پارچە تازەکە لەناو کۆنەکاندا تەواو دیار بێت. [1]