تا تاقە لە سینەم دڵی غەمدیدە لە کۆی توو
مەشغووڵە وەکوو کووکویی وێرانە بە کووکوو
وەسڵت سەمەری ڕەنجی منی زاری چە دێر دا
وەک مەوسیمی گوڵ عەهدی چ دێر هات و چە زوو چوو!
بۆ تەرکی جەفا بێهوودەیە لابە و زاری
خۆ تا بە ئەبەد جەوهەر و قانوونە لە گوڵ ڕوو
پڕ موشکیلە لەم حاڵە بکا چارەیی دەردم
بێ بۆیی شیفاداروویی تۆ فکری ئەرەستوو
وا سیڕڕی هو الحق بەیەقین کەشفە لە خاتر
هەر هوو هووە شوغڵی دڵی غەمدیدە لە گەڵ هوو
ئەبنایی حەبەشزادە چە مەقبووڵە لەلای ڕۆم
دانیشتوە بە زانووی ئەدەبا چاکیری هیندوو
بۆ سیدقی قسەم بادی سەبا شاهیدە با بێ
بێ بۆیە لەلای توڕڕەیی تۆ نافەیی ئاهوو
سالم بەسەرت تا قەرەسووم لێوە دیارە
بارە لە دڵی خەستە ئەلەم وەک کەلی شاهوو [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#