دا بێنە بە پەهلوویی ڕوخا حەلقەیی گێسوو
مەتبووعە بە ئەترافی گوڵا سونبولی خۆشبوو
ئەندازەیی حەوشی حەرەم و جیلوەگەریی یار
دێنێتە نەزەر دەشتی خەتا و ڕەمی ئاهوو
خۆ زوڵف و ڕوخی زیددی یەکن سیحرە کە سازان
خستوویەتە ژێر ماری سیەه دۆشەکی پشکوو
بۆ زوڵمی لە ئەندازە بەدەر وەک یەکی خولقاند
خەللاقی ئەزەل مەشرەبی تۆ و تەبعی هۆلاکوو
دەستم بە فەریبت کە شکا حەسرەتی ناخۆم
ئەڵبەتتە شکاندووتە دەبێ بیخەیە ئەستوو
حاسڵ لە یەکێکایە پەشیمانییە دوو مەیل
جێی نابێ لە کولبەی دڵما خەڵوەتی دووڕوو
مینا دڵیی و بازییی وەسڵت لە میانا
ئەو شیشەیە دەشکێنێ یەقین سالمی بەدخوو [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#