درێغا، باز دڵم پڕ چاکە ئەمشەو
سروشکی دیدە ئاتەشناکە ئەمشەو
موهەییایە بەبێ تۆ ڕەختی خوابم،
بە پەهلوو خار و بالش خاکە ئەمشەو
بە یادی چاوی مەستی مەی سروشتت
لە پێچش خاترم وەک تاکە ئەمشەو
سەمەک ئاوی نەمەک دەخوا لە ئەشکم
هەناسەم پەیکی هەفت ئەفلاکە ئەمشەو
موژەت ئەڵماسە بۆ کاووشیی دڵ
بە ئیما دیدە وەک حەککاکە ئەمشەو
زەعیف و بێخودە بەختم، لە خەودا
غەمت بۆ حاڵی من تریاکە ئەمشەو
سەری زوڵفت سەری کردە دەماغم
لە دۆشت ئەژدەهای زەححاکە ئەمشەو
دەنووسێ غەم لە دڵ فەرمانی قەتڵم
فیراقت زاڵمی سەففاکە ئەمشەو
دەسا غەمخواری (سالم) بە، خودایە!
لە شەوها بیشتەر غەمناکە ئەمشەو [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#