ئاسمان دیهقان و عومرم کشت و داسی ماهی نەو
سەرەفگەندە و ئیستادەم خووشەئاسا بۆ درەو
تا بە ڕەنجی عیشقی یاری گەندومین ڕووم جووتە غەم
نانوێنێ خەرمەنی دونیا لەلام یەک دانە جەو
سازشی چوار جینس لە چوار نەوع چوار یار نادەن بەهەم:
ئاب و ئاتەش، گورگ و گەللە، عەقڵ و مەستی، عیشق و خەو
یاری ساحیب مروەتم ئووفتادەکانی دا سەدا
سەگ بە گورگەلۆقە هات و سالمی مسکین بە دەو [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#