عاقیبەت لەززەتی دا کەشمەکەشی زەحمەتی تۆ
میننەتی نایە سەرم، مەیمەنەتی مەینەتی تۆ
میهری ڕووت بەسکی لە دڵمایە، شەوی هیجرانت
نیمە یەک زەڕڕە لە ڕۆژا هەوەسی ڕوئیەتی تۆ
تۆ بە چاو عەینی غەزالیی و لەچاو عاشقی زار
شێری خوونرێزی شکاری نییەتی سەولەتی تۆ
مەردومەک دێ لە نەزەردا وەکوو موویێکی زەعیف
مونعەکیس بوو کە لەناو دیدەیی من، قامەتی تۆ
نەمەکت حوججەتی خووبی بوو لەسەر سەفحەیی ڕوو
خاتیمەی حوسنە کە وا (صَحّ)ەیی لێ دا، خەتی تۆ
فیکرهیچی، کە لە لات نوقتەیە، (سالم)، دەهەنی
هەتە عەقڵێکی درشت، ئەر ئەمەتە دیققەتی تۆ! [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#