تەڵەب کەم گەر بەغەیری تۆ لە ئەڵڵاﮪ
بە عەفوا چێ موناجاتی سەحەرگاﮪ
لەبەر ئەشکم لە خاکا جیسمی فەرتووت
لە قوڕدا ڕووبەڕووی دیوارە وەک کاﮪ
وەها پڕ بوو بە ئیما دڵ لە پەیکان
بە دەمما دێتە دەر ئاهەن لە جێی ئاﮪ
دڵم دوزدانە بۆ سیبی زەنەخ چوو
لە خۆفا پای ئەلەغزی کەوتە ناو چاﮪ
بنێرە شەهری دڵ فەوجێ لە موژگان
ویلایەت نەزمی کوا بێ لەشکری شاﮪ؟
گەهی ئیما لە هەر سوو تورکی چاوت
بە مەستی خەنجەری کێشا لە ڕووی ماﮪ
قەدت نەخل و ڕوتەب لێوی عەقیقت
هەوەس پڕ زۆر و سالم دەستی کۆتاﮪ [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#