ئەڵێی ڕێوی گەزیزان خواردووە.
گەزیز: گوڵێکی حەوت ڕەنگی جوانە، لە وەرزی بەهاردا دەردەکەوێت، ڕێوی بێخوات توولەک دەکات (فەرهەنگی خاڵ) تولەک: بە گیاندارێک دەوترێ کە مووی لەشی بووەرێ و گڕوێ بێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە مووی سەری بووەرێ و تەنک بێت، مووی سەری چووێنراوە بە ڕیوی توولەک. [1]