ئەڵێی: سیفندەی بە ڕۆژەیە و گووی بە دوو پەلی دارەوە کردووە.
سیفندە ناوی کابرایەکی گوندی بەڕۆژە لە شاری بانە، ئەم کابرایە لەبەر ئەوەی زۆر لەخۆبایی بووە، لەکاتی تەنگاویدا، نەدەچووە پیشاو، لەسەر داری دوو پەل دادەنیشت و پیسایی دەکرد. مەبەست کەسێکە کە زۆر لەخۆبایی و بەدەمار بێت و هەموو شتێکی خۆی لە خەڵکی جیابکاتەوە. [1]