کەواوسەڵتە
کەوا جلێک بوو پڕ بە لەشی پیاوەکە دەدوورا و لەڕووی پێشەوە کراوەبوو، بەس دەخراوە سەر یەک و پشتێنەکی لێ دەبەسترا، سەڵتەش وەک کورتەکێکی تەنک بوو، لای پێشەوەی کراوە بوو، گیرفانی هەبوو، لە دەشتی #هەولێر# پیاوە بەتەمەن و خواپێداوەکان لە بەرییان دەکرد و زیاتریش ئەو هۆزانەی لە #گەرمیان# و ناوچەی #کرماشان#ەوە هاتبوون وەک #لەک# و کەڵهوڕییەکان.[1]