ئەڵێی: شەیتان تفی کردۆتە دەمی.
شەیتان: ئەهریمەن، پەری ڕەش، هێزێکی خراپەیە لە مرۆڤدا، بیری خراپ بە دڵدا دەهێنێت (فەرهەنگی خاڵ) لە کوردەواردا بە کەسێک ئەوترێت کە زۆر زیرەک، وریا، بێدار و بزێو بێت، لەناو سەودا و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا کەس نەتوانێ بیبەزێنێ. [1]