ئەڵێی: شێتە و بۆ بەرد ئەگەڕێت.
شێت: دێوانە، کەسی بێژیریی و مێشک تێکچوو (فەرهەنگی خاڵ) مرۆڤە شێتەکان هەندێکیان دەست دەبزێون یان لە خۆیانەوە پەلامار دەدەن و بەرد و دار دەوەشێنن، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت، بە شوێن شتێکدا وەک شێت ڕابکات و دەستگیری نەبێت. [1]