ئەڵێی مریشکی ئاسیاوە.
ئاسیاو: ئاشی ئاوگەڕ، لە ئاشدا دانەوێڵە (گەنم و جۆ...) زۆرە، ئاشەوان بەردەوام ئەیدا بە جووچک و مریشکەکانی بۆیە تێروپڕ و قەڵەون، پەندەکە مەبەستی منداڵی تێروپڕ و خڕ و خوپانە کە ماڵە باوانی دەوڵەمەند بن و کەسێک بەردەوام خواردنی خۆش و بەتام بکات بە دەمییەوە.[1]