پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,495
وێنە 105,725
پەرتووک PDF 19,692
فایلی پەیوەندیدار 98,581
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
دکتۆر محەمەد موکری
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
شارەزایەکی زمان: زمانی عەرەبی کاریگەریی لەسەر زمانی کوردی زیاترە تاوەکو فارسی
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ماجد مەردۆخ

ماجد مەردۆخ
ماجد مەردۆخ، شارەزای زمانی کوردی دەڵێ، کورد بەهۆی خۆ بەکەم زانینەوە خۆی بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و تورکیدا هەڵواسیوە، ئەمەش مەترسی لەسەر زمانی کوردی دروستکردووە.
ماجد مەردۆخ پێیوایە، سەرەڕای ئەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە زمانی کوردی ناخوێنێ و خاوەن دەسەڵاتی خۆی نییە، بەڵام مەترسی لەسەر زمانەکەی کەمترە لە بەشەکانی دیکەی کوردستان.
ماجد مەردۆخ، شارەزایەکی زمانی کوردییە، خەڵکی شاری سنەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

دەقی هەڤپەیڤینی ماجد مەردۆخ، شارەزای زمان لەگەڵ ڕووداو:

رووداو: زۆر کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێیانوایە ئەگەر زمانی فارسی فێری منداڵەکەی بکات باشترە، چونکە باشتر لە قوتابخانە دەتوانێت پەروەردە بێت، دواتر کاری باشتری دەستدەکەوێت، وەک لە ڕۆژهەڵات باوە دەڵێن لەهجەی نابێت [واتە زمانی فارسی بە پاراوی قسە دەکات]، یان هاونیشتمانییەکی خەڵکی ڕۆژهەڵات کاتێک قسە دەکات ژمارەیەکی زۆری وشەی فارسی بەکاردێنێ و بۆی چووەتەسەر، ئەمە بەڕاستی مەترسییە لەسەر زمانی کوردی یان نا؟

ماجد مەردۆخ: لە سەرەتاوە بڵێم ئەوە قسەی زمان نییە، پرسی ورەیە کەوا بەشی زۆری ئێمەی کورد بەرمان داوە، قسەی ورەبەردانی خۆییە، قسەی لە دەستچوونی کەسایەتییە وەک نەتەوەیەک، خاوەن کولتوورێک، خاوەن زمانێک و خاوەن مێژوویەک.

رووداو: واتە خۆبەکەمزانین؟

ماجد مەردۆخ: ئەوەیە، واتا بیرمان چووەتەوە ئێمە کێین، ئەوجا خۆهەڵواسین بە فارسی یان بە عەرەبی یان بەهەر زمانێکی دیکە بێت، ئەوە جیاوازیی نییە. هەمووی هەر دیسان کارەسات و گرفتە. ڕاستە، لە ڕۆژهەڵاتدا باسەکە زیاتر باسی فارسییە، بەڵام کاتێک باسەکە دێتە سەر زمانی کوردی بەگشتیی لە چوار پارچەکەدا، من ماوەیەک لەمەوبەر لە وان بووم، کوردستانە، بەڵام زۆربەی خەڵکەکە بە تورکی قسە دەکەن، ئەگەر وەک بەراوردکردنێک سەیر دەکەم ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر باشترین.

رووداو: مەبەستت ئەوەیە مەترسییەکە تەنیا لە ڕۆژهەڵات نییە، لە باکوور و باشووری کوردستانیش هەمان مەترسی هەیە؟

ماجد مەردۆخ: واتە قسەکە ئەوە نییە ئێستا ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت، من پێم وایە ڕۆژهەڵات لە باشووریش زۆر باشترە.

رووداو: بۆچی؟

ماجد مەردۆخ: بۆ ئەوەی کە ڕاستە سێبەری زمانی فارسی لەسەر سەری ئێمەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی کە زمانی فارسی و زمانی کوردی لە یەک ڕیشەوە سەرچاوە دەگرن، لە زمانە هیند و ئەورووپاییەکانن کە دەبێتە هیند و ئێرانی و لە زمانە ئێرانییەکان زمانێکی کۆنتر کوردییە و زمانێکی نوێتر فارسییە. کەوابوو هەندێک لێکچوونیان هەیە، بەم پێیە زۆر زەق و ناشیرین نابێت ئەگەر یەکیان تۆزێک سێبەر بخاتە سەر ئەوی دیکەیان، نەختێک نەک زۆر. بەڵام زمانی عەرەبی لە سامی و حامییەکانە. کاتێک تۆ دێیە ئێرە [باشووری کوردستان] و سەیر دەکەیت، من گوێیەکانم هەستیار دەبن، کاتێک کەسێک کوردی قسە دەکات، بەڵام عەرەبییەکەی نەک تەنیا وشە – وشە زۆر گرنگ نییە – ستراکچرەکەی عەرەبییە، ئەوە گرفتێکی گەورەیە، ئەوە ئیدی زۆر زەق و ناشیرینە.

رووداو: پێتوایە زمانی عەرەبی سێبەری خستووەتە سەر زمانی کوردی و کاریگەریی لەسەری داناوە؟

ماجد مەردۆخ: بێگومان. تۆ سەیر بکە، دەگوترێ پێش 10 ساڵ، لێرە [باشووری کوردستان] زۆر ئاساییە، بەڵام ئەوە کوردی نییە، ئەوە لە عەرەبییەوە وەرگێڕدراوە، کە قبل عشرە سنواتە. کوردی دەڵێ 10 ساڵی پێش، 10 ساڵ لەوەوپێش، 10 ساڵ بەر لەمە، 10 ساڵ لەمەوبەر، بەڵام پێش 10 ساڵ نییە، ئەوە کوردی نییە. ئەوجا شتێک هەیە، کە لە سەرەتاوە باسم کرد ئەوە خۆ بە کەم زانینە کەوا لە هەموو بوارێکەوە خۆی دەردەخات. با ئەو شتە بچووکەش باس بکەم، تۆ تاوەکو ئێستا نەتدیوە، ئێوە [باشوور] دەڵێن سەیارە، ئێمە [رۆژهەڵات] دەڵێین، ماشین یان ئۆتۆمبێل و... ئەگەر مێرسدس بێت و ئارمەکەی لێبکاتەوە و ئارمێکی ڕووسی لێبدات، ئێمە [لە ڕۆژهەڵات] دەڵێین پەیکان، ئارمی پەیکانی لێبخات، بەڵام زۆر جار دیتراوە کە ئارمی پەیکان لێدەکاتەوە و ئارمی مێرسدسی لێدەخات، خۆ دیارە بەوە نابێتە مێرسدس، بەڵام دیارە خۆی پێ کەمە و مێرسدسەکەی پێ سەرترە، ئەم لاساییکردنەوەیە لە خۆبەکەمزانینەکەوە دێت.

رووداو: بەڵام بەکارهێنانی وشە واناکات نەوەیەک وردەوردە کۆمەڵێک چەمک و دەستەواژە و وشەی لەبیر بچێتەوە و ئەگەر نەوە لە دوای نەوە ئەمە بەردەوام بێت، واناکات ژمارەی وشە کوردییەکان زۆر کەم بەرتەسک بکاتەوە؟

ماجد مەردۆخ: سێ پێوەرمان هەیە بۆ ئەوەی زمانێک بناسین. بۆ ئەوەی بزانین ئەوانە دوو زمانی جیاوازن یان دوو زاری یەک زمانن. یەکەم، کەشی ناو دەمە، واتە شێوازێک کەوا ماسوولکە و نێودەم هەر لە منداڵییەوە بۆ زمانێک دەپشکوێت، ئەگەر زمانێک لە منداڵییەوە بە زمانێک قسەت نەکردبێت و بە گەورەیی فێری بێت، تا دەم بکەیتەوە دیارە، دیارە تۆ ئەو زمانە نیت، دەڵێن بنزاری (وەک زمانی دایکی خۆی پێی ناپەیڤێت) هەیە. ئەوجار بەشی دووەم، دەبێتە ئەو بابەتەی کەوا باست کرد. بەڵام لە هەردووکیان گرنگترە، ستراکچەر یان بینای زمانە. لە زمانە ژێرمەنەکان، من بەدواداچوونی زۆرم بۆیان کردووە، دەبینی ئەڵمانی و هۆڵەندی و ئینگلیزی 80%یان هەر یەک وشەن.

رووداو: پێتوایە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو ستراکچەرە یان ئەو بینایەی زمان هەر وەک خۆی ماوەتەوە و نەگۆڕاوە؟ تێکنەچووە و مەترسی لەسەری دروست نەبووە؟

ماجد مەردۆخ: بەو بۆنەیەوە کەوا زمانەکانی فارسی و کوردی ستراکچەرەکەیان لێک نزیکە، هەڵبەت یەک نین و جیاوازیشیان زۆرە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لێک نزیکن، یان بڵێین لەچاو کوردی و عەرەبی لێک نزیکترن، ئەو تێکچوونە کەمترە. دەنا هەر ناخۆشە، ناشیرینە، دیارە، بەڵام لێرە [باشووری کوردستان] زیاتر هەست بە مەترسییەکە دەکرێ. ئێمە لە ڕۆژهەڵات بێکەسین، دڵسۆزمان نییە، کوا خوێندمان؟ کوا دەفتەر و دیوانمان؟، کوا دەسەڵاتمان؟ هیچ. ئەگەر تۆ بۆ نموونە سەیری شارێکی وەک سنە بکەیت، چەند مامۆستایەکی خێرخواز قوتابخانەیەک [ناوەندێکی فێرکاریی] دەکەنەوە و دەڵێن، بەڵکو منداڵەکانتان کوردی خوێندنەوە و کوردی نووسین فێرببن. لە 10 دایک و باوک ڕەنگە یەک دوویەکیان پێیان خۆش بێت، سەرەڕای ئەو هەموو گرفت و نەهامەتی و کێشە و بێدەسەڵاتی و دەسکورتی و...، دەڵێ با منداڵەکەم کوردییەکیش فێربێت، ئەمە کەمە، بەڵام سەیری ئێرە [باشووری کوردستان] دەکەی خوێندن بە کوردییە، دەفتەر و دیوانت بە کوردییە، دەزگەی دادت بە کوردییە، هەموو شت کوردییە، ئەوە بۆ دەبێ بڵێ فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی؟.. ئاخر سێ وشە سێ هەڵەی تێدا بێت؟. فڕۆکەخانە نییە فڕگەیە، نێودەوڵەتی نییە نێونەتەوەییە، ئەوجار نیودەوڵەتی یان نێونەتەوەیی ئاوەڵناوە بۆ فڕگە نەک بۆ هەولێر یان بۆ سلێمانی. ئاخر فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتیی چ مانایەکی هەیە؟. ئەوە فڕگەی نێونەتەوەیی (بۆ نموونە) هەولێرە. ئەمە بۆ وایلێهاتووە؟، چونکە ڕێک لە عەرەبییەکەی وەریگێڕاوە مطار بغداد الدولی.

رووداو: بەم پێیە زمانی کوردی لە هەموو بەشەکانی کوردستان دەبێت بیرێکی گشتیی لێبکرێتەوە نەک تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؟

ماجد مەردۆخ: ڕاستە. بۆچی؟ بۆ ئەوەی کە ئەگەر بڕوامان بەوەیە یەک زمانمان هەیە، ئەوجار زمان بەمجۆرە بەشبەندیی کراوە، زمانێکت بە ناوی کوردی هەیە، دەیکەینە چوار زاراوە: زاری باکوور، زاری نێوەڕاست، زاری باشوور و هەورامی و زازایی. ئەو زارانە هەر کامەیان چەند شێوەزاریان هەیە. بۆ نموونە دەڵێی زمانی کوردی، زاری نێوەڕاست، شێوەزاری موکریان یان شێوەزاری گەرمیانی، شێوەزاری سۆرانی، شێوەزاری ئەردەڵانی. ئەو شێوەزارانە دەیان بنزاریان هەیە. بەڵام کە دێتەوە سەر زمانێکی یەکگرتوو، ئەگەر بتوانین دایمەزرێنین، لەنیکەم ئێستا ئەگەر لە زاری نێوەڕاست زمانێکی یەکگرتوومان بێت، چارەسەریان یەک ڕێزمانە، ئەو جیاوازییە لە نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتدا نییە بەڕاستی. [1]
ئەم بابەتە 983 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-08-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: زمانەوانی و ڕێزمان
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 05-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 983 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
دکتۆر محەمەد موکری
30-01-2012
ڕێناس نەورۆزی
دکتۆر محەمەد موکری
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,495
وێنە 105,725
پەرتووک PDF 19,692
فایلی پەیوەندیدار 98,581
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامار و ڕاپرسی - جۆری ئامار و ڕاپرسی - ئاوەدانکردنەوە ئامار و ڕاپرسی - جۆری ئامار و ڕاپرسی - قەیران ئامار و ڕاپرسی - جۆری ئامار و ڕاپرسی - گەشتوگوزار ئامار و ڕاپرسی - جۆری ئامار و ڕاپرسی - کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ئامار و ڕاپرسی - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ئامار و ڕاپرسی - جۆری ئامار و ڕاپرسی - ئابووری و نەوت ئامار و ڕاپرسی - وڵات - هەرێم - ئێڕاق کورتەباس - پارت / لایەن - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - پۆلێننەکراو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.593 چرکە!