ئاژەران و ماژەران، ئاشێک هەیە لەسەر دوازدە قۆتەران.
قۆتەر: بارستەی ئەستووری دار (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) کەڵەکە داری بڕاو لەسەر یەک، ئاژەران و ماژەران، دەستەواژەیەکی بێواتایە، تەنیا بۆ سەروای موزیکی مەتەڵەکە و جوانکاری وشە هاتووە، ئاشێک هەیە لەسەر دوازدە قۆتەران، مەبەست ئەوەیە کە لە ساڵێکدا دوازدە مانگ هەیە، هەموویان لەسەریەک کەڵەکە دەبن و ساڵێک پێکدەهێنن. وەڵا، (ساڵ و دوازدە مانگ) .[1]