بابەت: بەیاننامە
ڕاگەیەنراوی #یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان# بەبۆنەی هێنانەوەی 100 ڕوفاتی قوربانیانی جینۆسایدی #بارزانی#
هێنانەوەی پۆلێکی تر لە ڕوفاتی قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان دەکەینە بۆنەیەک بۆ بانگەوازی کارکردن لەسەر پرسی جینۆسایدی کوردستان و کردنی بە ئەجندای هاوبەش و لەپێشینەی هەموو لایەکی کوردستانی و ناوەندە ئەکادیمی و مەدەنیەکان و دامەزراوە گشتیەکان.لەڕێکەوتی #31-07-1983# لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا گاردی کۆماری بەعس لەپەلامارێکدا لەئۆردوگاکانی (#قوشتەپە#، #بەحرکە#، #دیانا# و #هەریر#) 8000 هەشت هەزار مرۆڤی بێتاوانی جینۆسایدکرد. هاوشێوەی شاڵاوەکانی تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجەو کۆمەڵکوژی فەیلییەکان. تاوانەکانی تری جینۆسایدو دژی مرۆڤایەتی.لەم ڕۆژەدا #30-07-2022# (100) ڕوفاتی جینۆسایدکراوانی بارزانی هێنرایەوەو لە زێدی خۆیان بەخاک دەسپێردرێن.ئەم ڕوفاتانە لەبادیەی سەماوە لە باشوری عیراق دۆزراونەتەوەو هەڵدرانەوەو هێنرانەوە.بەپێی ئامارەکان لەساڵی 2003 بەدواوە ڕوفاتی (597)لەجینۆسایدکراوی بارزانیەکان هێنراوەتەوە کوردستان.وەک یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان جەخت دەکەینەوە لەسەر بەردەوامی و پەلە کردن لە هێنانەوەی ئێسک و پروسکی قوربانیانی ترو بەدیکۆمێنتکردنی بەڵگەکانی جینۆساید.داواکارین پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی کوردستان کەیسی جینۆسایدی کوردستان بکەنە لەپێشینەی بایەخی کارکردنیان و ببێتە بنەمای گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عیراقی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان سەبارەت بە قەرەبوی قوربانیان و دۆزینەوەو پشکنین بۆ گۆڕە بەکۆمەڵەکان و پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ڕوفاتەکان بۆ ناسینەوەیان پێش هێنانەوەیان.یەکێتیەکەمان خۆبەخشانە هاوکارو هەماهەنگ دەبێت لەگەڵ دامەزراوە گشتی و مەدەنیەکان بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی پەیوەست بە جینۆسایدی کوردستان.هێنانەوەی ئێسک و پروسکی بەشێک لە قوربانیانی گەلەکەمان دەکەینە بۆنەی بەردەوامی لە کارکردن بەنوسین و لێکۆڵینەوەو بەدیکۆمێنت کردن و ساغکردنەوەو بەدواداچوون لەم پرسە نیشتمانی و ئینسانیە باڵایەدا.درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی جینۆسایدیەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان
#31-07-2022#
[1]