ئاوی بن بەردی
کانییەک بوو لەبن چیای #قەرەچوغ#، لەلای ڕۆژهەڵاتيەوە هەڵدەقوڵا. دەهاتە ناو #مەخموور#، لای گەڕەکی بندیانان، نزیکەی یەک کیلۆمەتر لە مەخموور دوور بوو بەلای ڕۆژهەڵات، لە کۆندا خەڵک ئەو ئاوەی بەکار دەهێنا بۆ شینایی و مەڕ و ماڵات، لە سەردەمی عوسمانيیەکان لەسەر کانییەکە خانووێکیان دروست کرد بوو کە بەرزيەکەی دوو مەترێک دەبوو.[1]