کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,664
وێنە
  123,884
پەرتووک PDF
  22,079
فایلی پەیوەندیدار
  125,547
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
پەیماننامەی (لۆزان) هۆکارە کە تا ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ناوچەکە هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوەو شەڕو خوێنڕشتن بەردەوامە
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
غەفوور مەخمووری
غەفوور مەخمووری
میدیا -ئێسن-ئەڵمانیا:

#غەفوور مەخمووری# سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پەیامێکی ئاڕاستەی مەراسیمی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی پەیماننامەی #لۆزان# کردووە، کە ئامادەسازی بۆ کراوە و، ئەمڕۆ 12 / 6 / 2022 لە شاری (ئێسن)ی وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کەوا لەو کاتەوەی پەیماننامەی (لۆزان) ئیمزاکراو جێبەجێکرا، تا ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ناوچەکە هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە و، شەڕ و خوێنڕشتن لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا درێژەی هەیە، هەروەها دەڵێت: (جێبەجێکردنی پەیماننامەی (لۆزان) فاکتەرێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی ئاشتی و هێمنی و ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بگرە جیهانیشدا بەرقەرار نەبێت.)، هەر لە پەیامەکەیدا مەخمووری داوای هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی (لۆزان) دەکات و دەڵێت: (پێویستە هەموو لایەک ئەو ڕاستییە بزانن کە هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی (لۆزان) و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان و گەیشتنی گەلی کوردستان بەمافە ڕەواکانی گەورەترین فاکتەری چەسپاندنی هێمنی و ئارامییە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و، تەنیاوتەنیا لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێ ئەو هێمنی و ئارامییەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیخوازێت لەرۆژهەڵاتی ناڤیندا بچەسپێت و دەست بهێنرێت.). ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێزان کۆمیتەی پەیماننامەی لۆزان

خوشکان... برایان... ئامادەبووانی بەڕێز

سڵاوی سەرخۆبوون و ئازادیتان لێبێت...

بەڕێزان ؛ ئەمڕۆ ئێوەی بەڕێز کارێکی گرنگ و دیرۆکی ئەنجام دەدەن کە پەیوەستە بەداهاتووی گەلی کوردستان، ئەویش کارکردنە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان، کەوا تا ئێستا و دوای سەد ساڵ لەسەر بنەمای ئەو پەیماننامەیە زوڵم لە گەلی کوردستان دەکرێت.

وەکوو خۆتان دەزانن گەلی کوردستان بەدرێژایی مێژوو لە خەبات و تێکۆشان و بەرخوداندا بووە لە پێناو و دەستهێنانی مافە ڕەواکانی خۆیدا و، گەورەترین زوڵمی مێژووییش کە لە گەلی کورد کرابێت ڕێکەوتننامەی (سایکس -پیکۆ) بووە لە ساڵی 1916دا، دوای ئەوەی کوردستان لە ئەنجامی شەڕی چاڵدێران دابەشی سەر هەردوو ئیمراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوی کرا، جارێکی دیکە و سەرلەنوێ کوردستان بەپێی ڕێکەوتننامەی (سایکس -پیکۆ) دابەشی سەر (ئێراق و تورکیا و سووریا و ئێران) کرا، ڕاستە ئەو ڕێکەوتننامەیە بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی ئەو ناوچەیە بوو، بەڵام لە هەمان کاتدا زوڵمیکی گەورەش بوو لە کورد و گەلی کوردستان کرا، بێگومان گەلی کوردستان هەر لە سەرەتاوە ڕێکەوتننامەی (سایکس -پیکۆ)ی ڕەتکردەوەو پێی ڕازی نەبوو.

دوای چوار ساڵ لە ڕێکەوتننامەی (سایکس -پیکۆ) هەوڵێک هاتە ئاراوە کە ئەویش پەیماننامەی (سیڤەر) بوو، بەپێی ئەو پەیماننامەیە لە بەندەکانی (62 و 63 و 64) کۆمەڵێ ماف بۆ گەلی کوردستان دیارکرابوو، بەپێی ئەو پەیماننامەیە دەبوایە دوای ساڵێک گەلی کوردستان وەک هەر گەلێکی دیکەی ناوچەکە خۆی خۆی بەڕێوەببات و، دواتر هەوڵبدات لەسەر خاکی خۆی بینای وڵاتی خۆی بکات، هەوڵبدات وەک چۆن لە ڕابردوودا ڕۆڵێکی کارای هەبووە لە بیناکردنی شارستانییەتی ناوچەکەدا بە هەمان شێوە لە داهاتوودا ڕۆڵێکی کارا ببینێت لە بیناکردنی کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا، بەڵام بەداخەوە ئەو پەیماننامەیە جێبەجێنەکرا و، ئەوە بوو لە ساڵی 1923 پەیماننامەی لۆزان هاتە پێشەوەو ئەو پەیماننامەیە ئەو خەونەی گەلی کوردستانی لەباربرد کە لە سیڤەردا بەرنامەڕێژی بۆ کرابوو، جارێکی دیکە لە (لۆزان) زوڵم لە گەلی کوردستان کرایەوە، کەمالییەکان زوڵمێکی گەورەیان لەگەڵی کوردستان کرد کە مافی ڕەوای گەلی کوردستانیان نەدا و، نەیانهێشت ویلایەتی موسڵ خۆبەڕێوەبەری ڕابگەیەنێ، دواتر کە ویلایەتی موسڵ لە ساڵی 1925 کە بەئێراقی عەرەبییەوە لکێنرا جارێکی دیکە ئەو خەونەی کورد لەباربرا.

ئێمە ئەگەر تێبینی بکەین لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا، کە پەیماننامەی (لۆزان) ئیمزاکراو جێبەجێکرا، ئەوە بووە هۆکاری ئەوەی کە تا ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ناوچەکە هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە نەبینێت و، شەڕ و خوێنڕشتن لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا درێژەی هەبێت، جێبەجێکردنی پەیماننامەی (لۆزان) فاکتەرێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی ئاشتی و هێمنی و ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بگرە جیهانیشدا بەرقەرار نەبێت، بێگومان پێویستە هەموو لایەک ئەو ڕاستییە بزانن کە هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی (لۆزان) و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان و گەیشتنی گەلی کوردستان بەمافە ڕەواکانی خۆی گەورەترین فاکتەری چەسپاندنی هێمنی و ئارامییە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و، تەنیاوتەنیا لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێ ئەو هێمنی و ئارامییەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیخوازێت لەرۆژهەڵاتی ناڤیندا بچەسپێت و دەست بهێنرێت، واتە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان فاکتەری چەسپاندی ئاشتی و ئارامییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەگەر ئێمە تێبینی بکەین دەبینین کە ڕێکەوتننامەی گرنگی سیڤەر جێبەجێنەکراوو پەیماننامەی لۆزان جێبەجێکرا، ئەوە بووە هۆکاری سەرەکی کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە نەبینێت، ئەمەش شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە ئەمڕۆ نەتەوەیەکی زیاتر لە (50) ملیۆن مرۆڤ لە هەموو مافێکی خۆی بێبەشکراوە و، لە لایەن چوار دەوڵەتی ناوچەکە (ئێراق و ئێران و تورکیا و سووریا) دەچەوسێندرێتەوەو مافەکانی پێشێل دەکرێت، بۆیە لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە هاوکاربێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان و، هەوڵبدات بۆ زیندووکردنەوە و کاراکردنەوەی پەیماننامەی سیڤەر و، هاوکاربێت بۆ ئەوەی دەوڵەتی کوردستان دابمەزرێت.

ئامادەبووانی بەڕێز...

بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان و زیندووکردنەوە و کاراکردنەوەی پەیماننامەی سیڤەر ؛ ئێمە وەکوو گەلی کوردستان پێویستیمان بەوە هەیە بۆردێکی کارکردنمان هەبێت، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و بەپەلە پێویستە (بۆردی هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان و کاراکردنەوەی پەیماننامەی سیڤەر) دابمەزرێنین، بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕێگەی ئەو بۆردەوە کاربکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان و، جارێکی دیکە پەیماننامەی (سیڤەر) زیندووبکەینەوە، بۆ ئەمەش پێویستە هەرسێ ماددەی (62 و 63 و 64)ی پەیماننامەی سیڤەر کارابکەینەوە و بەپێی ئەو ماددانە داوای مافە ڕەواکانی خۆمان بکەین، لەو پێناوەشدا پێویستە هەموو تاکێکی کوردستان بەو ئاڕاستەیە کاربکات، لە هەمان کاتدا پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بزاڤێکی خورت بکەین، بۆ ئەوەی بتوانین کاریگەریمان لەسەر ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی ئەمریکا و ئەوروپا و وڵاتانی دیکەش هەبێت، لەم ڕووەوە ڕەڤەندی کورد دەتوانێت ڕۆڵێکی کارا بگێرێت، لێرەوە داوا دەکەین کەوا ڕەڤەندی کورد زیاتر ڕێکبخرێت و بە شێوەیەکی ئۆرگانیزەکراو ئاڕاستەی کار و خەبات بکرێت، هەروەها لە ناوخۆی کوردستانیش پێویستە هەموومان پێکەوە هەوڵبدەین و بەو ئاڕاستەیە کاربکەین، لەبەر ئەوەی هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی (لۆزان) و زیندووکردنەوەی پەیماننامەی (سیڤەر) هۆکارێکی گرنگ دەبێت بۆ نزیکبوونەوەمان لە گەیشتن بە مافە ڕەواکانمان.

لە کۆتاییدا؛ جارێکی دیکە دەستخۆشیتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و هەموو پشتیوانییەکی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین، ئومێد دەکەین لە چەند ساڵی داهاتوودا ئێمەیش وەکوو نەتەوەکانی دیکە بە سەربەخۆیی خۆمان بگەین و ببین بە خاوەنی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆمان.

بێتەدی هیوا و ئاواتی گەلی کوردستان، بێتەدی کۆماری کوردستان، لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستی دووبارەمان بۆ هەموو لایەک.

بژی کورد... بژی کوردستان.


براتان

غەفوور مەخمووری
سکرتێری گشتیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK.[1]
ئەم بابەتە 2,538 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.yndk.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-06-2022 (3 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 07-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 12-11-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,538 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.766 چرکە!