پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هێمن محەمەدی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار ڕەوشەنی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
فەرشاد شوکروڵڵا
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەزا ئەحمەدپوور
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
پەیمان شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سروە شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد ڕەسوڵپوور
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەحمەد عەلی محەمەدی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحیم فەقیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەمیر بابۆلی
21-11-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  526,937
وێنە
  111,901
پەرتووک PDF
  20,518
فایلی پەیوەندیدار
  106,637
ڤیدیۆ
  1,591
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,897
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,948
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,247
عربي - Arabic 
31,666
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,681
فارسی - Farsi 
11,112
English - English 
7,776
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,598
پەرتووکخانە 
25,928
کورتەباس 
18,881
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,978
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,017
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,932
هۆنراوە 
10,485
بەڵگەنامەکان 
8,380
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,486
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
732
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
ئیدیۆم 
15
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
326
PDF 
32,064
MP4 
2,642
IMG 
205,211
∑   تێکڕا 
240,243
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
سەید محەمەدی سەفایی
ژیاننامە
کەمال جەلال غەریب
ژیاننامە
فریاد حەسەن مەعروف
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان عەزیز میرزا نە...
ژیاننامە
سەڵاح شەفیق
تەریقەتی کەسنەزانی؛ دەرکەوتن و گەشەسەندنی لە کوردستان
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

تەریقەتى کەسنەزانی

تەریقەتى کەسنەزانی
بڕیار سەید ئەمین

تەریقەتی (#قادری# – #کەسنەزانی#)، لە ئێستادا زۆرترین شوێنکەوتەی هەیە لە جیهاندا و لقێکی سەرەکی تەریقەتی(قادرییە)تەریقەتی قادری لە هەرەگەورەترین ڕێباوەڕە سۆفیگەری ومەعنەویەکانی
جیهانە، ئامانج لەم توێژینەوەش لێکۆڵینەوەیە لەسەرەتا و دەرکەوتنی ئەم تەریقەتە لە کوردستان وباڵوبوونەوەی بە ناوچە جیاوازەکانی جیهان، هەروەها ئاماژەکردن بە بەشێک لە سروتە ئاینییەکانی ئەوتەریقەتە.

دەرکەوتن و گەشەسەندنی تەریقەتی قادری لە کوردستان
سەرەتای ئاشنایەتی کورد بە سۆفیگەری بە گشتی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی کۆچی. لەوکاتەی کەتەریقەتەکانی شازلی، خەڵوەتیە و عەلەویە لەکوردستاندا ئامادەیی هەبوو. بە وتەی مێژوونووسان کورد زیاتر لە هەر نەتەوەیەکی دیکە مەیلیان بەلای عیرفان و سروتە مەعنەویەکاندا هەبووە، ئەمەش وایکردووە زیاتر ئامادەبن بۆ وەرگرتنی ڕێباوەڕە ڕۆحیەکان لەناو ئایینی ئیسامدا. بەشێوەیەک لەتەنیشت مزگەتەکاندا(تەکیە و خانەقا) بوونی هەبووە(1). پێکهاتەی کۆمەڵگەی کوردی لەوکاتەدا زیاتر مۆرکێکی خێڵەکی بووە. ئەمەش وایکرد کە زیاتر ئاماژەکانی تەریقەت کاریگەرییان لەسەر دروست بکات و پەیامەکانیان بە باشی بگات، چونکە هەر ڕەوتێک دەبێت زەمینەیەک هەبێت کە بتوانێت گەشەی تێدا بکات(2). بێگومان زەمینەی کۆمەڵایەتی ناوچە کوردیيەکان لەوکاتەدا زۆر گونجاو بووە بۆ گەشەسەندنی سۆفیگەری.رەنگە هۆکارێکی دیکەش ئەوە بێت کە کورد لەوکاتەدا لەسەر ئاستی ناوچەکە کەمینە بوون هەم لەڕووی دانیشتوانەوە و هەم لەڕووی کەمینەی مەزهەبیەوە. هەستێک لەناو کوردەکاندا هەبوو بۆ گەشەسەندن و پەلهاویشتن و بڵاوبوونەوە و خۆناساندنیان بە دنیای دەرەوە، لەمەشدا سۆفیگەری و تەریقەتەکان هاوکارێکی باش بوون تاوەکو کوردەکان لەڕێگەیەوە خۆیان ببەستنەوە بە زۆرینەکانی چواردەوریان.

یەکەمین تەریقەت لەناو کوردا گەشەی سەند تەریقەتی قادری بوو. بەشێک لە دانیشتووان ئەو باوەڕەیان هەبوو کە خودی (شێخ عەبدولقادری گەیلانی) (3)دەوترێت دامەزرێنەری تەریقەتی قادری بە ڕەچەڵەک کوردە و ئەمەش وایکرد کە زیاتر گەشەبسێنێت و کورد لەسەر بنەمای نەژادی هاوبەش لە دەوری ئەو تەریقەتە کۆبونەوە. لە کاتێکدا تەریقەتەکانی دیکە بەو باوەڕەوە بڵاونەبوونەوە خودی مەولاناخالیدی نەقشبەندی (شارەزووری)کەسایەتییەکی کوردی و ئایینی ناوچەی سلێمانی بوو. چونکە باوەڕ وابوو تەریقەتی نەقشبەندی لە ڕێگای مەولاناخالیدەوە بە دووەم ئاست بەوان گەیشتووە لە کاتێکدا خودی دامەزرێنەری تەریقەتی (قادری) کوردە(4).بەڵام ئەم بۆچوونەی ئاماژەی پێدرا هیچ بەڵگەیەکی نییە بۆ قسەکانی و لە هیچ سەرچاوەیەکی تریشدا ئاماژە بەو زانیاریە نەکراوە کە شێخ (عەبدولقادری گەیلانی) کورد بوبێت، یان کوردەکان بەو پێیەی کوردبووە لە دەوری تەریقەتەکەی کۆبوونەتەوە. چونکە لەوکاتەدا هەستی ناسيۆنالیزمی بەهێز لەناو کوردا نەبووە و خودی پەیامی تەریقەتەکەش پەیامێکی نەتەوەیی نەبووە، بەڵکو پەیامێک بووە بۆ هەموو نەتەوە و ڕەنگە جیاوازەکان. ئەمەش زیاتر وایکردووە لە هەموو نەتەوە جیاوازەکانی جیهان پابەند بن بە ڕێنماییەکانی تەریقەتی قادرییەوە.

لەبارەی گەیشتنی تەریقەتی قادری بە کوردستان بۆچونی جیاواز هەیە (مارتن ڤان برونسن) پێی وایە ئەم تەریقەتە لەساڵی (1360ز) لەڕێگای دووبراوە بەناوەکانی (سەید عیسا و سەید موسا) کەلە هەمەدانەوە هاتوونەتە شارەزوور و گەیشتۆتە کوردستان و بڵاوبۆتەوە(5).بەڵام بۆچونێکی هەیە پێی وایە سەرەتای هاتن و بڵاوبونەوەی تەریقەتی قادری لە کوردستان لە ڕێگەی شێخ (مەحمودی زەنگەنەی تاڵەبانی)یەوە بووە. کاتێک باوکی (یوسف ئاغا)یەکێک بووە لەکاربەدەستانی دەوڵەتی عوسمانی و وازی لە کارەکەی هێناوە و لەگەڵ کچێک لە زەنگەنە هاوسەرگیری کردووە و تێکەڵاوی دروست بووە. شێخ مەحمودی تاڵەبانی لە ناوچەکەی خۆی سەرقاڵی زانست و زانیاری ئایینی بووە و لە ڕێگەی ئەوەشەوە تەریقەتی قادری لەناو خەڵکی دروست بووە. شێخ مەحمودی تاڵەبانی لە ناوچەکەی خۆی سەرقاڵی زانست و زانیاری ئایینی بووە و لە ڕێگەی ئەوەشەوە تەریقەتی قادری لەناو خەڵکی ناوچەکەدا بڵاوکردۆتەوە (6). بۆچونی سێیەم پێی وایە کە تەریقەتی قادری لە ڕێگەی کەسایەتیەک بەناوی سەید (ئیسماعیلی قازانقایە) (7) گەیشتۆتە کوردستان. سەید ئیسماعیل سەردانی (بەغداد)ی کردووە و لە ڕێگەی شێخ (ئەحمەدی ئەحسایی)تەریقەتی قادری وەرگرتووە و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ گوندی (قازانقایە) و دەستی کردووە بە بڵاوکردنەوەی تەریقەت لە کوردستاندا(8). پێدەچێت ئەم بۆچونە زیاتر پەسەند بێت، چونکە بەشێکی زۆر لە سەرچاوەکان پاڵپشتی لێدەکەن.
دەکرێت بوترێت کە شێخ مەحمودی تاڵەبانیش یەکێک بووە لەو کەسایەتیانەی کە ئەو تەریقەتەی باڵوکردۆتەوە بەڵام کەسی یەکەم نەبووە. چونکە لە زنجیرەی تەریقەتی(کەسنەزانی) دا ناوی سەید (ئیسماعیلی قازانقایە)دەبرێت وەک یەکەمین کەسێک کە تەریقەتی قادری هێناوەتە کوردستان.

نازناوی (کەسنەزانی) و زنجیرەی تەریقەتەکە
نازناوی(کەسنەزانی) وشەیەکی کوردییە. بە مانا کەسێک کە کەس حەقیقەتەکەی نازانێت. نازناوەکە هی شێخ (عەبدولکەریمی یەکەم) بووە کەلەساڵی(1825ز) لەدایکبووە، تەریقەتی لە خاڵۆی (شێخ عەبدولقادری قازانقایە) وەرگرتووە. لە تەمەمەنی لاوێتیدا سەرقاڵ دەبێت بە ئادابەکانی تەریقەت و بۆ ماوەی چوار ساڵ لە خەڵک دورکەوتۆتەوە و سەرقاڵی پەرستش و خوداناسی بووە لە یەکێک لە کێوەکانی ناوچەی قەرەداغ بەناوی سەگرمە(9).

لەوکاتەی کە سەرقاڵی خوداناسی بووە و پەیوەست بووە پێوەی یەکێک لە خەڵکی ناوچەکە پرسیاری خوداناسی لێدەکات و شێخیش دەڵێت: کەسنەزان. واتە کەسێک کە حەقیقەتی خۆی نازانێت. ئیتر ئەم نازناوە مایەوە بۆ شێخ (عەبدولکەریم و کوڕ و نەوەکانی) لەپاش خۆی کە بوونە ڕابەڕی تەریقەتەکە. لەوکاتەوە (کەسنەزان) بووە نازناوی خێزانی ئەو بنەماڵەیە و خودی تەریقەتەکەش هەر بەو ناوەوە ناونرا. ئەو خێزانە وەکو ڕەچەڵەک دەگەڕێنەوە سەر سەیدەکانی بەرزنجە کە باپیرە گەورەی ساداتی بەرزنجە (سەید عیسا) یە لە ناوچەی بەرزنجەی باشووری کوردستان(10). (کەسنەزان)وشەیەکی سادەیە، بەڵام ئەو ناوی تەریقەتەکە (کەسنەزانی) ە وەک ئاماژەیەک بۆ شێخی کەسنەزان. هەروەها شوێنکەوتووانی ئەو تەریقەتەش بەخۆیان دەڵێن: دەروێشی کەسنەزانی.

شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزان، ناوی تەواوی عەبدولکەریم کوڕی حسەین بۆنخۆش کوڕی حسەین خاوی کوڕی عەبدولکەریم خاوی کوڕی سەید ئیسماعیل ولیانی کوڕی شێخ مەعروفی نۆدێیە. لە گوندی (کربچنە) (11). ماوەتەوە و ئەوێی کردووە بە ناوەندێکی گرنگی تەریقەتی کەسنەزانی. دەروێش و موریدەکان لە ناوچە جیاوازەکانەوە سەردانیان کردووە(12). لەپاش خۆی سەید(عەبدولقادر) هەمان ڕێچکەی باوکی گرتۆتەبەر و بەردەوامی پێداوە و نازناوی (سوڵتان) بووە. ئەم کەسایەتییە زۆرینەی تەمەنی لە وڵاتی (ئێران) بووە و ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە باڵوکردنەوەی تەریقەتی کەسنەزانی لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران. تاوەکو مردنیشی لە (1922ز)لەوێ مایەوە و لە مەراسیمێکدا تەرمەکەی هێنرایەوە بۆ گوندی (کربچنە) و لەوێ بەخاک سپێردرا(13).

پاش ئەو شێخ (حسەین کەسنەزانی) بۆتە ڕابەری تەریقەتەکە کە لە ساڵی (1889ز)لە هەمان گوند لەدایک بووە. لە ساڵی(1941ز) کۆچی دوایی کردووە. لەپاش ئەویش براکەی شێخ (عەبدولکەریمی دووەم) ڕابەرایەتی تەریقەتەکەی کردووە کە ئەویش لە (1918ز)لە گوندی (کربچنە) لەدایک بووە و تەریقەتی لە باوکیەوە وەرگرتووە(14). لە ساڵی(1978)کۆچی دوایی کردووە و شێخ محەمەدی کوڕی وەک جێگرەوەی خۆی دیاریکردبوو(15). هەربۆیە زۆرکات پێشی وتراوە (شێخ عەبدولکەریمی کربچنە). ئەم ناوچەیە سەرچاوەی پێگەیاندنی شێخەکانی کەسنەزان بووە.

شێخ عەبدولکەریم سەرەتا لە ناوچەکەی خۆیان سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی تەریقەت بووە، بەڵام پاش شۆڕشی (1958) عێراق و هاتنەسەرکاری کۆماری عێراق جێدەهێڵێت و دەچێتە ئێران. دوای چەن مانگێک مانەوە لە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ عێراق و لە(کەرکووک) سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی تەریقەت دەبێت(16).مانەوەی شێخ عەبدولقادر و شێخ عەبدولکەریم لە وڵاتی ئێران ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە بڵاوکردنەوەی ئەو تەریقەتە لە ئێران و چەندین تەکیەیان لە ناوچە جیاوازەکان بنیاتنا و شوێنکەوتەیەکی زۆریان لەو ناوچانەدا کۆکردەوە.

شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی دووەم زنجیرەی تەریقەتەکەی نووسیوەتەوە و بنەچەی تەریقەتەکەی بەستۆتەوە بە خانەوادەی پێغەمبەرەوە. هەموو تەریقەتە سۆفیگەریەکانی جیهان بۆ پێدانی مۆرکێکی کۆنی و ڕەسەنایەتی خۆیان دەبەنەوە سەر پێغەمبەر و کەس و نزیکانی. بێگومان تەریقەتی (کەسنەزانی) یش خاوەنی زنجیرە (سلسلة) ی تایبەت بە خۆیەتی.

بنەڕەت و سەرەتای ئەم تەریقەتە دەبەسترێتەوە بە پەیامی خودا کە لە ڕێگەی پێغەمبەری ئیسلام گەیەنراوەتە هاوەڵەکانی. شێخ عەبدولکەریمی دووەمی کەسنەزانی بەم شێوەیە زنجیرەی تەریقەتەکەی نووسیوە: (عەبدولکەریم) لە حسەین مۆڵەتی تەریقەتی وەرگرتووە و ئەویش لە سەید عەبدولقادر لە شوێنە جیاوازەکانی جیهان(تەکیە) ی هەیە و ڕۆژانە شوێنکەوتووان(دەروێش) ی ئەو تەریقەتە سەردانی دەکەن و زیکرەکانی تێدا دەخوێنن چەندین ناوەند و سەنتەری زانستیش بەڕێوە دەبەن. بەشێکی زۆری ئەم ناوەندانە لەپاش ئەوەی شێخ محەمەدی کەسنەزانی لە (1978ز) بووە ڕابەری تەریقەتەکە دامەزرا، لەوانە:.

-کۆلێژی زانکۆیی شێخ محەمەدی کەسنەزان(کلیة الشیخ محمد الکسنزان الجامعة): ئەم کۆلێژە لەپاڵ خوێندنی زانستی شەرعی و تەسەوفدا زانستەکانی ئابووری، سیاسەت، یاسا، کۆمپیوتەر، زمان و بیرکاری تێدا دەخوێندرێت و لە چەند وڵات لقی هەیە(21).
-ئەنجومەنی ناوەندی تەریقەتە سۆفیگەرییەکان لە عێراق (المجلس المرکزي للطرق الصوفیة في العراق): ئامانج لە دامەزراندنی ئەم ئەنجومەنە ڕێکخستنی هەموو تەریقەتە سۆفیگەریەکان بوو تا لەژێر چەترێکدا کۆ ببنەوە لە عێراقدا.
-دامەزراندنی پێگەی ئەلکترۆنی (www.islamic sufism.com) کە لەکاتی دامەزرانیدا بەهێز بوو ژمارەیەکی زۆر نووسرا و کاری زانستی تێدا دەکرایەوە بە زمانە زیندووە جیهانییە جیاوازەکان(22). بەڵام ماوەیەکی زۆر دەبێت ئەم پێگەیە کار ناکات.
-پێگەی تایبەتی تەریقەتی کەسنەزانی(www.kasnazan.com) کە ژمارەیەکی زۆر توێژینەوەی زانستی تێدایە لەبارەی سۆفیگەریەوە. هەروەها کتێبخانەیەک و چالاکیە ڕۆژانەکانی تەریقەتەکە.
-سەنتەری جیهانی تەسەوف و توێژینەوە ڕۆحیەکان (المرکز العالمي للتصوف و الدراسات الروحیة): ئەم سەنتەرە لەساڵی (1994ز) دامەزرا وەک پێویستیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانەی لەڕووی ڕۆحیەوە پێویستیان بە چارەسەر هەبوو بەتایبەت لە ڕووی پاراسایکۆلۆجیەوە(23).

سروتەکانی تەریقەتی کەسنەزانی
کاتێک کەسێک دەیەوێت ببێتە دەروێش، دەبێت لەسەر چۆک لەبەردەم شێخ یان خەلیفەدا بوەستێت و دەست بخاتە ناودەستی ڕاستی مورشیدەوە(شێخ). دەبێت پەشیمان ببێتەوە لە هەموو ئەو تاوانانەی کە ئەنجامی داوە و نەگەڕێتەوە سەری. پاشان شێخەکەش زنجیرەی تەریقەتەکەی بەسەردا دەخوێنێتەوە وەک ئاماژەیەک کە تەواو ئەو کەسانە بە شایەت دەگرێت کە دەبێت پابەند بێت بە ڕێنماییەکانی تەریقەتەوە و نابێت لێی لابدات. بەم شێوازە دەبێتە دەروێش یان مورید(24). هەرکات دەروێشەکە دوای مۆڵەتی شێخەکە دەستی کرد بە زیکرەکان و تێغی لەخۆیدا، ئەوکاتە پێی دەوترێت(دێوانە) (25). شێوازی زیکر لەم تەریقەتەدا وەکو هەموو لقەکانی تەریقەتی قادری بەشێوی ئاشکرایە(جهري).بەڵام وەک لە نووسینەکانی تایبەت بەو تەریقەتەدا هاتووە زیکرەکانی ئەم تەریقەتە جیاوازە و خاوەن تایبەتمەندی خۆیەتی.

بۆیە جێگای خۆیەتی بیخەینەڕوو. زیکر بەشێوەیەکی گشتی لە تەریقەتی قادری دا دوو شێوازی سەرەکی هەیە (زیکری تەهلیلە)و) (زیکری قیام):

تەهلیلە: مەبەست لێی ئەو زیکرانەیە کە بەشێوەی دانیشتن لە جێگایەکی تایبەتکراو و وەک مزگەوت و تەکیەکاندا ئەنجام دەدرێت. کەسێک کە موڵەتی پێدراوە بەناوی (سەرزیکر) لەنێوانیاندا دادەنیشێت و لەپاش نوێژەکانی بەیانی و شێوان زیکرەکان ئەنجام دەدەن. سەر زیکرەکە لەکاتێکدا تەسبیحێکی بەدەستەوەیە بە(إستغفرالله)و خوێندنی سورەتی(فاتیحة) دەست پێدەکات و دەروێشەکانیش بەدوایدا دوبارەی دەکەنەوە. پاشان ئەمانە دەخوێنرێت:

دەبێت دەروێش سێ جار بڵێت: (یا هو یا کسنزان) (26)، دەجار هەریەک لەمانە: (لا إله إلا اللە)، (یا اللە)(یا هو)، (یا حي)، (یا واحد)، (یا عزیز)، (یا ودود)، (یا ڕحمن)، (یا ڕحیم)، (سبحان اللە و الحمدللە ولا إله إلا اللە واللە أکبر)، ) (إللهم صل علی سیدنا محمد الوصف و الوحي و الرسالة و الحکمة وعلی إلە و صحبة وسلم تسلیما)، (بسم اللە الرحمن الرحیم لا حول ولا قوە اإلا باللە العلی العظیم)، (سورة الاخلاص: قل هو اللە أحد...)، (لا اإله الله الملک الحق المبین محمد ڕسول اللە صلی اللە تعالی علیە وسلم صادق الوعد الأمین)، (صل اللە سبحانە) پاش نوێژی شێوان 165 جار (لا إله الا الله)، 15جار (سورەتی فاتیحە)، 100 جار (استغفراللە).

پاش نوێژی خەوتنان 300 جار (لا إلە إلا الله)، 200جار سورەتی ئیخلاس (قل هو اللە احد)، 100 جار(لا إلە إلا الله محمد ڕسول الله صلی اله تعالی علیە وسلم في کل لمحە ونفس عدد ما وسعە علمالله)، 10 جار سورەتی فاتیحە، 100جار(اللهم صل علی سیدنا محمد الوصف والوحی والرسالة والحکمة وعلی إلە وصحبە وسلم تسلیما)، 100 جار (استغفرالله العظیم). لەپاش هەریەک لەو نوێژانە یەکی سێ جار ئەم زیکرانە بخوێنێت: الله ناظري، الله شاهد علی، الله معی، الله معینی، وهو بکل شيء محیط. هەروەها دەبێت ئەم پاڕانەوەش هەموو ڕوژێک بیخوێنێت جا شەو بێت یان ڕۆژ اللهم إنک تعلم سري و علانتي، فاقبل معزرتي، و تعلم حاجتي، فاعطني سوالي، و تعلم مافي نفسي، فاغفر لي ذنوبي، إلهم اني أسالک إیمانا یباشر قلبي، ویقینا صادقا حتی أعلم إنه لن یصیبني إلا ماکتب علی، فارضني بما قسمته لي. (29).

هەروەها چەندین شێوازی پاڕانەوە دیاریکراوە بۆ شوێنکەوتووانی تەریقەتی کەسنەزانی کە لە کاتە جیاوازەکانی ڕۆژ و لەکاتی پێویستییەکاندا بیخوێنێت. ئەمانەش هەموو لە نووسراوە دور و درێژەکانی تەریقەتی (کەسنەزانی)دا هاتووە.

زیکری هەستان(قیام): بەو زیکرانە دەوترێت کە بەپێوە و بەدەنگی بەرز ئەنجام دەدرێن. ئەم شێوازە لە زیکر لە شەوانی سێشەممە و پێجشەممان لە جێگایەکی تایبەتکراو بە سروتە ئایینیەکان ئەنجام دەدرێت(30). زۆرکات لە تەکیەکاندا دەبێت، بەڵام هەندێکجار کاتێک دەروێشەکان لەگەڵ شێخەکەیان سەردانی ناوچە جیاوازەکان دەکەن ئەم زیکرە ئەنجام دەدەن.
بازنەیەک پێکدەهێنن و (سەرزیکر)لەنێوانیاندا ڕادەوەستێت و هەمووان قژیان بەردەدەنەوە و بەیەکەوە و نزیک لەیەک بە یەک جوڵە دەکەونە زیکرکردن. بە ئاماژەکانی (سەرزیکر) و پاش وەرگرتنی مۆڵەتی مەعنەوی لە شێخەکەی و داوای هاوکاریلێکردنی دەستدەکەن بە زیکر. لەم زیکرانەدا تەنها (دەف)و (تەپل)بەکاردەهێنرێت، کە تەپڵەکە بە دوو داری بچووک لێی دەدرێت. جگە لەمە هەر ئامێرێکی موسیقا بە حەرام دەزانرێت لە زیکرەکاندا(31). لە قۆناغی یەکەمدا بە زیکری(حي اللە) واتا خودا زیندووە و بەئاگایە دەست پێدەکەن و بەبێ دیاریکردنی ژمارە دەوترێت. ئەمەش لەپاڵ جوڵەپێکردنی سەر و پرچەکانیان. لە قۆناغی دووەم وشەی(حي)دەوترێت.
لە قۆناغی سێیەمدا (حي حي حي اللە)دەوترێت، (حي و قیوم حي اللە) یان (حي و موجود حي اللە). لە قۆناغی چوارەمدا (دائم دائم...) دەوترێت کە لەم قۆناغەدا زیکرەکان دەگەنە ترۆپک و بە ئاماژەکانی(سەرزیکر)یان خەلیفە شێوازی زیکرەکە گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت(32). دواتر بە خوێندنی چەند پاڕانەوەیەک و سورەتی فاتیحە کۆتایی بە زیکرەکانیان دەهێنن، دەکرێت زۆرجار پیاهەڵدانی ئایینی بە زمانی کوردی بوترێت(33).

خەڵوەت:
یەکێکی دیکە لە سروتەکانی تەریقەتی کەسنەزانی(خەڵوەت)ە.ئەمەش واتە دورکەوتنەوە لە خەڵک وخۆسەرقاڵکرن بە یادی خوداوە، (خەلیفە)دەبێت لە ساڵێکدا چوار جار ئەنجامی بدات، بەڵام دەروێش سێ جار ئەنجامی دەدات و ماوەکەی بەگشتی 40 ڕۆژ دەخایەنێت، پێویست وایە لە ئەشکەوتێک یان جێگایەکی دوور لە چاوی خەڵکی بێت (34).
ژمارەیەکی زۆر دەروێش بە ئاماژەکانی شێخی کەسنەزانی لە ساڵی (1978ز) و ساڵی(1979ز) چوونە خەڵوەتەوە لەسەر دەروێش پێویستە ئاگای لە کاتەکانی بێت و ئەو ماوەیە بۆ چوار قۆناغ دابەش بکات. هەروەها گرنگی بدات بە کەمخواردن و کەمخەوتن لەو ماوەیەدا و هەموو کاتەکانی بۆ زیکرەکان تەرخان بکات. لە خواردنی هەموو گۆشتێک خۆی بپارێزێت و ئەو نانەی کە پێیەتی دابەشی بکات بەسەر کاتەکانی ڕۆژدا کە بە گشتی پارشێو و بەربانگە. گرنگی ئەم شێوازە کە زۆرکات(ریازەت)یشی پێ دەوترێت بۆ ئەوەیە دەروێش فێری ئەوە بکرێت گرنگی بە چێژ و جوانیەکانی دنیا نەدات و دەروونی خۆی پاک بکاتەوە (تزکیةالنفس) (36).
ئامانج لەمە وەک پێویستیەکە بۆ ئەوەی هەمیشە شوێنکەوتەی ئەو تەریقەتە پابەند بکرێت بە سروتەکان و بیر لە چێژەکانی دنیا نەکاتەوە (35).

لقێکی دیکەی تەریقەتی کەسنەزانی لە کوردستان لەم توێژینەوەدا تیشک دەخەینە سەر لقێکی دیکەی تەریقەتی کەسنەزانی، کە ئەویش چالاکی خۆی هەیە،

دیارترین کەسایەتی ناو ئەم لقەی کەسنەزانی
شێخ حسەینی کوڕی شێخ کاکە حەمەی (خاکنشین)ی کەسنەزانییە. ناوی تەواوی شێخ حسەینی شێخ کاکە حەمەی کوڕی شێخ عەبدولقادری کوڕی شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی، کوڕی شێخ حسەینی بۆنخۆشی کوڕی حەسەنی کوڕی عەبدولکەریمی کوڕی شێخ ئیسماعیلی ولیانی. بە (سوڵتان شێخ حسەینی کەسنەزانی)بەناوبانگ بووە. ئەم لقەی کەسنەزانی زیاتر گرنگیان بە بێدەنگی داوە لە سروتە ئاینییەکاندا لەنێو دەروێش و موریدەکانی. ڕای وابووە کە ئەوکارانە بۆ ئەم سەردەمە پێویست نین. پەیوەندی باش بووە لەگەڵ تەریقەتەکانی دیکەی کوردستان. دیارترین کەسایەتی نێو ئەم بنەماڵەیە شێخ(حسەین) بووە.

لە ساڵی (1947ز) لە گوندی (کربچنەی) لەدایکبووە. دەستیکردووە بەخوێندن لەگوندەکەی خۆیان.تا قۆناغی ناوەندی خوێندوە. دواتر چۆتە خوێندنی ئایینی و چەندین حوجرە گەڕاوە. لای هەریەک لە زانایان مەلا عەبدوڵای مەسۆیی، مامۆستا مەلا عەبدوڵای دۆڵەسوری، شێخ تاهیری شێخ حسەینی کەسنەزانی و چەندین کەسایەتی دیکە زانستە شەرعییەکانی خوێندووە و دواتر لەلای شێخ محەمەد قەرەداغی ناسراوی بە (خەتیبی سلێمانی) ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. لە ساڵی (1972ز)تەریقەتی کەسنەزانی لە باوکی وەرگرتووە و لە چەندین شوێن تەکیەی قادری کردۆتەوە. لەوانە لە گوندی (بەردەکەڕ) و (شاری مەریوان) و دواجار لە ساڵی (1993ز) لەشاری (پێنجوێن)تەکیەی دروستکردووە. زۆرپابەندبووە بە شەریعەت. لە ژیاندا چەندین جار خەڵوەتی کردووە زۆربەی خەڵکی بەتایبەت لە چینی گەنج لەدەوری کۆبونەتەوە. زۆر جەختی لەسەر یەکڕیزی موسوڵمانان و تەریقەتەکان کردۆتەوە.

هەروەها ناوبراو شاعیریکی هەست ناسک و جواننووس بووە لەدوای خۆی چەندین شیعری لێ بەجێ ماوە و نازناوی شیعری(دەروێش)بووە. شێخ حسێن لە ساڵی (2016ز) کۆچی دوای کردووە هەر لە گوندەکەی خۆیان نێژراوە. دوای خۆی (شێخ تاهیری) کوڕی دەبێتە جێگرەوەی. لە ئێستادا سەرقاڵی ئیڕشادی شوێنکەوتوانی تەریقەتەکەیە لە پێنجوێن.لەسەر هەمان ڕێبازی باوکی دەڕوات بەڕێوە (37).

دەرئەنجام
لەم توێژینەوەدا توێژەر بەم دەرئەنجامانە گەیشتووە:

1-تەریقەتی (قادری کەسنەزانی) سەرەتای سەرهەڵدانی لە کوردستان بۆ کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە دەگەڕێتەوە. لە ئێستادا لە زۆرینەی ناوچەکانیکوردستان و جیهانەوە شوێنکەوتەی هەیە.

2-تەریقەتی قادری لە ڕێگای سەید ئیسماعیلی قازانقایەوە هاتۆتە کوردستان. ئەم تەریقەتە بەهۆی چەندین هۆکارەوە بەشێوەیەکی بەرچاو لە کوردستانداگەشەی سەند و بڵاوبویەوە.

3 -تەریقەتی کەسنەزانی دەچێتەوە سەر شێخ عەبدولکەریمی یەکەم کە تەریقەتی لە خاڵۆیەوە(سەید عەبدولقادری قازانقایە)وەرگرتووە. نازناوی کەسنەزانی بۆ ئەم کەسایەتییە دەگەڕێتەوە.

4 -دوای شێخ عەبدولکەریم، کوڕ و نەوەکانی هەمان ناویان هەڵگرت و تەریقەتەکەش بەو ناوەوە ناسرا. بە کۆچکردنیان بۆ ئێران و دامەزراندنی تەکیەی کەسنەزانی ڕۆڵی بەرچاویان بینی لە باڵوکردنەوەیتەریقەت لە واڵتی ئێران.

5 -لەدوای مردنی شێخ(عەبدولکەریمی دووەم)لە (1978ز)، کوڕەکەی شێخ (محەمەدی کەسنەزانی)دەبێتە ڕابەری تەریقەتەکە و ژمارەیەکی زۆر چالاکی ئەنجامدا و چەندین ناوەند و سەنتەر لە سەردەمی ئەودا دامەزرا و تەریقەتەکەی برەوپێدا.

6 -ئادابی و سروتەکانی ئەم تەریقەتە زیاتر پەیوەستە بە ئادابەکانی تەریقەتی قادریەوە، کە بریتییە لە زیکری ئاشکرا (جەهری)و بە دەنگی بەرز. بەڵام
وەک لە نووسراوەکانی تایبەت بەو تەریقەتەدا هاتووەئادابەکان لەم تەریقەتەدا خاوەن تایبەتمەندی خۆیەتی و جیاوازی هەیە. کە بریتییە لە زیکری تەهلیلە و زیکری قیام. هەروەها چەند ئادابێکی دیکە لە گرنگترینیان(خەڵوەت).

7 -شێخ محەمەدی کەسنەزانی لە (4/7/2020ز) لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد. لەپاش خۆی شێخ (نەهرۆ کەسنەزانی)بووە ڕابەری ئەو تەریقەتە لە جیهاندا. سلێمانیش بووە مەڵبەندی سەرەکی تەکیەیکەسنەزانی لە جیهاندا.

8 -تەریقەتی کەسنەزانی لە کوردستاندا لقێکی دیکەی هەیە کە لە هەمان ڕێچکە و بەناوی کەسنەزانی و تەکیەی کەسنەزاییەوە، ئەم لقەش دەگەڕێنەوە سەر شێخ کاکە حەمەی کوڕی شێخ عەبدولقادری کوڕی شێخ عەبدولکەریمی دووەم. لە ئێستادا لە شارۆچکەیپێنجوێن سەرقاڵی سروتە ئایینیەکانی تەریقەتی کەسنەزانی(قادری)ن.

سەرچاوە و پەراوێزەکان: [1]

1-محمد ابراهیم زارعی: سیمای فرهنگی کردستان، انتشارات تولید و تولدیات فرهنگی، تهران، (1381).ص72.

2-واسیلی نیکیتن: کرد و کردستان، ترجمه: محمد قاضی، درایت، تهران، (1377).ص448.

3-شێخ عەبدولقادری گەیالنی (1079/1116ز): ئەم کەسایەتییە لە ناوچەی (گەیلان)لەدایکبووە لە وڵاتی ئێران. لە تەمەنی منداڵیەوە سەرقاڵی زانستە ئایۆنییەکان بووە. پاشان هاتۆتە بەغداد. بە دامەزرێنەری تەریقەتی قادری دادەنرێت، بۆچونی جیاواز هەیە لەبارەی ڕەچەڵەکیەوە، تەنانەت هەندێک پێیان وایە کە خەڵکی ناوچەی (جیل)ە عێراق و لە باشووری بەغداد. ژمارەیەک دانراویهەیە لەپاش خۆی کۆکراوەتەوە و بڵاوکراوەتەوە. لەبەناوبانگترینیان (الغنیة، فتوح الغیب، فتح الربانی).ساڵی (1116ز) لە بەغداد کۆچی دوایی کردووە و لە هەمان شوێن بەخاک سپێردراوە.

جمال الدین فالح الکیالنی: جغرافیە الباز الاشهب قراءە الثانیە فی سیرە الشیخ عبدالقادر الکیلانی، منظمە المغربیە للتربیە و الدراسە و العلوم، المغرب، (2014ز)، ص29.
4-نصراللە پور و علیه جوانمردی: نقش و جایگاەمشایخ گریقت در تحوالت اجتماعی تاریخ معاصر کردستان، مجلە پژوهش نامە تاریخی اجتماعی، سال چهارم، شمارە دوم، 28/11/1394، ص15.

5-مارتن فان برون سن: جامعه شناسی کردها (اقا و شیخ و دولت)، ترجمه: ابراهیم یونسی، پانیز، تهران، (1378ز) ص311-312.
6-مەلا عەبدولکەریمی موردەریس: بنەماڵەی زانیاران، کۆڕی زانیاری کورد، بەغداد، (1981ز)، ل437.
7-لەزۆر جیگادا بە (ولیانی)یش ناوبراوە.
8-ئیبراهیم ئەحمەد شوان: سۆفیگەری، موکریانی، هەولێر، (2001ز)، ل7

9 -الشیخ محمد الکسنزانی: الطریقە العلیە القادریە الکسنزانیە، بدون مکان الطبع، بدون سنە الطبع، ص357

10-الشیخ محمد الکسنزان: موسوعە الکسنزان فیما اصطلح علیه اهل التصوف و العرفان، ط1، دار ایە، بیروت، (2005)م، مقدمە الشیخ نهرو الکسنزانی.

11-الشیخ محمد الکسنزانی: الطریقە العلیە القادریەالکسنزانیە، ص358.

12-نفس مصدر، ص362.

13-کرپچنە:گوندێکە کەوتۆتە سنووری ناحیەیسەنگاو. قەزاری چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستانی. گوایە ئەم گوندە لەوەوەهاتووە کە پێی وتراوە (کەپری جەنە)جەنە واتە بەهەشت. واتە هێندە ئاوەدان و خۆش بووە. لەباکوورەوە هاوسنورە لەگەڵ گوندی کەسنەزان ولە باشوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ گوندی تیمار، لە ڕوژهەاڵت لەگەڵ گوندی سەرکۆ و لە ڕۆژئاوا لەگەڵشارەدێی سەنگاو.بەهۆی ئەوەی تەکیە و جێنزرگەیشێخانی کەسنەزانی قادریە خەڵکێکی زۆر ڕوودەکەنەئەم گوندە.

بڕوانە:A9%DA/%wiki/org.wikipedia.ckb://https%D8%B1%D9%DA%BE%86%D9%86%DB%95

14 -الشيخ محمد الکسنزاني: الطريقة العلية القادرية الکسنزانية، ص378.
15 -الشیح محمد الکسنزان: موسوعە الکسنزان، مقدمە الشیخ نهرو الکسنزان.

16-محمد ڕئوف توکلی: تاریخ تصوف در کردستان، انتشارات اشراقی، تهران، (بدون سال جاپ)، ص156.
17-ئەو بەشەی خراوەتە ناو کەوانەوە ئەو ناوانەن کە لە کتێبەکەی (توکلی) دا نەهاتوون بەڵام لەهەموو زنجیرەکانی دیکەی تەریقەتی کەسنەزانیدا بوونیان هەیە.

18-الشیخ محمد الکسنزاني: االنوار الرحمانیه فی الطریقە الکسنزانیە، عشتار للطباعە و النشر، العراق، بدون سنە الطبع، ص291.

19 -الشيخ محمد الکسنزاني: الطريقة العلية الکسنزانية، ص394.

20 -وفاە الزعیم الطریقە الکسنزانیە فی العراق و العالم: السومریە نیوز، 4/7/2020. :www://https
D9/%news/tv.alsumaria%85%D8%D9%AD%84%D9%8A
D8%%A7%D8%AA/350820%/D9%88%D9%81%D8%A7%D
8%A9%-D8%B2%D8%B9%D9%D9%8A%85%-D8%A7%D
9%84%D8%B7%D8%B1%D9%D9%8A%82%D8%A9 %-D8
%A7%D9%84%D9%83%D8%B3%D9%86%D8%B2%D8%A7
%D9%86%D9%D8%8A%A9%-D9%81%D9%D8-%8A%A7%
D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%-D9%88%D8
%A7%D9%84%D8%B9%D8%A7%D9%84%D9%8

21 -محمد صادق السامرائی: الشیخ الطریقە الکسنزانیەالقادم من جبل قرداغ، موقع الزمان، 6/5/2020:// :https
D8/%com.azzaman.www%B4%D9%D8%8A-%AE
D8%%A7%D9%84%D8%B7%D8%B1%D9%D9%8A%8
2%D8%A9%-D8%A7%D9%84%D9%83%D8%B3%D
9%86%D8%B2%D8%A7%D9%86%D9%D8%8A%A9-
%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%A7%D8%D9%AF%85-
%D9%85%D9%86%-D8%D8%AC%A8%D9%84%-D9%82/

22 -رأفت صاح الدین: الطریقە الکسنزانیە، موقع الصوفیە، 15رجب 1431/ :net.alsoufia.www://https
main/3173-1%-D8%A7%D9%84%D8%B7%D8%B1%D9%8
D9%A%82%D8%A9%-D8%A7%D9%84%D9%83%D8%B3
%D9%86%D8%B2%D8%A7%D9%86%D9%D8%8A%A9.--
html

23 -الشیخ محمد الکسنزان: مصدر سابق، مقدمەالشیخ نهرو الکسنزان.

24-توکلی، منبع پیشین، ص169.
25-همان منبع، ص170.
26-دەبێت دەروێش پێش خویندنی ویرد و زیکرەجیاوازەکان ئەمە بڵێت.
27 -االوراد الطریقە القادریە الکسنزانیە: موقعالکسنزانیە: D8/%com.kasnazan.www://https%A7%D9
%88%D8%B1%D8%A7%D8%D8-%AF%A7%D9%84%D8%
B7%D8%B1%D9%D9%8A%82%D8%A9%-D8%A7%D9%8
4%D9%82%D8%A7%D8%D8%AF%B1%D9%D8%8A%A9-
%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%B3%D9%86%D8%B2%D8
%A7%D9%86%D9%D8%8A%A9/

28 -الشیح محمد الکسنزانی: االنوار الرحمانیە، ص237-238.
29 -الشیخ محمد الکسنزانی: نفس مصدر، ص239.
30 -توکلی: منبع پیشدن، ص172.
31 -همان منبع، ص173.
32 -همان منبع، ص174.
33 -همان منبع، ص175.
34 -الشیخ محمد الکسنزانی: االنوار الرحمانیە، ص251.
35 -الشیخ محمد الکسنزانی: نفس مصدر، ص248.
36 -نفس مصدر، ص255.
37 -چاوپێکەوتن لەگەڵ (شێخ ئەدهەم کوڕی شێخ حسەینی کەسنەزانی)، ڕێکەوتی 16/8/2020(محمدئالی).



سەرچاوە: ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ملمالنێ و قەیرانەکان[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 877 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.dabran.org
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-01-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 07-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 08-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 877 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.170 KB 07-09-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئەدیبە شێخ عوسمان
ژیاننامە
هێمن محەمەدی
ژیاننامە
حەسیبە نادر مەسیفی
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
پەرتووکخانە
تاقیکردنەوەی کیمیایی
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
ڕەوشێ قاسم حسێن
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سروە شیری
پەرتووکخانە
ڕەهەندی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی لە پەندی پێشینانی کوردیدا؛ بە نموونە (پەندی پێشینان)ی شێخ محەمەدی خاڵ
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
ژیاننامە
فەرشاد شوکروڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا
وێنە و پێناس
پاسی هاتووچۆ لە شاری هەولێر ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
ژیاننامە
ڕەزا ئەحمەدپوور
ژیاننامە
ئومێد شێخکانلوو میلان
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
ڕزگار ڕەوشەنی
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
ژیاننامە
ئیمان تەڵعەت عەبدولڕەزاق

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
سەید محەمەدی سەفایی
26-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سەید محەمەدی سەفایی
ژیاننامە
کەمال جەلال غەریب
25-11-2012
هاوڕێ باخەوان
کەمال جەلال غەریب
ژیاننامە
فریاد حەسەن مەعروف
22-11-2018
هاوڕێ باخەوان
فریاد حەسەن مەعروف
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان عەزیز میرزا نەورۆز
10-09-2020
هاوڕێ باخەوان
عەبدولڕەحمان عەزیز میرزا نەورۆز
ژیاننامە
سەڵاح شەفیق
03-02-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
سەڵاح شەفیق
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
هێمن محەمەدی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕزگار ڕەوشەنی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
فەرشاد شوکروڵڵا
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەزا ئەحمەدپوور
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
پەیمان شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سروە شیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
محەمەد ڕەسوڵپوور
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەحمەد عەلی محەمەدی
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحیم فەقیری
21-11-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەمیر بابۆلی
21-11-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  526,937
وێنە
  111,901
پەرتووک PDF
  20,518
فایلی پەیوەندیدار
  106,637
ڤیدیۆ
  1,591
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
289,897
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,948
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,247
عربي - Arabic 
31,666
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,681
فارسی - Farsi 
11,112
English - English 
7,776
Türkçe - Turkish 
3,681
Deutsch - German 
1,807
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,159
ژیاننامە 
26,598
پەرتووکخانە 
25,928
کورتەباس 
18,881
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,978
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,017
شەهیدان 
11,928
کۆمەڵکوژی 
10,932
هۆنراوە 
10,485
بەڵگەنامەکان 
8,380
وێنە و پێناس 
7,417
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,491
ڤیدیۆ 
1,486
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
824
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
767
فەرمانگەکان  
732
شوێنەوار و کۆنینە 
636
گیانلەبەرانی کوردستان 
343
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
یارییە کوردەوارییەکان 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
ئیدیۆم 
15
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
326
PDF 
32,064
MP4 
2,642
IMG 
205,211
∑   تێکڕا 
240,243
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئەدیبە شێخ عوسمان
ژیاننامە
هێمن محەمەدی
ژیاننامە
حەسیبە نادر مەسیفی
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
چەند نەوەیەکی شاعیری کورد پیرەمێرد
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
پەرتووکخانە
تاقیکردنەوەی کیمیایی
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
کورتەباس
جوانی ئافرەت وەک سەرچاوەی چێژ و خۆشی لە شیعرەکانی قوبادی جەلیزادە دا
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
وێنە و پێناس
ناو بازاڕی شاری هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
ڕەوشێ قاسم حسێن
وێنە و پێناس
چەند خانمێکی گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی ساڵی 1976
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سروە شیری
پەرتووکخانە
ڕەهەندی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی لە پەندی پێشینانی کوردیدا؛ بە نموونە (پەندی پێشینان)ی شێخ محەمەدی خاڵ
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
ژیاننامە
فەرشاد شوکروڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
کورتەباس
سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا
وێنە و پێناس
پاسی هاتووچۆ لە شاری هەولێر ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
ژیاننامە
ڕەزا ئەحمەدپوور
ژیاننامە
ئومێد شێخکانلوو میلان
وێنە و پێناس
سەرۆک کەرتەکانی تایبەت بە سەرژمێری گشتى دانیشتووانی ئێراق لە شارى هەولێر ساڵی 1965
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
ڕزگار ڕەوشەنی
کورتەباس
هەستگۆڕکێ لە شیعرەکانی عەبدوڵڵا پەشێو دا
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
کورتەباس
نۆستالژیا لە شیعرەکانی فەرەیدون بەرزنجییدا
کورتەباس
دامەزرێنەری کوردیپێدیا: ئێمە زانیاری نافرۆشین
ژیاننامە
ئیمان تەڵعەت عەبدولڕەزاق

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.781 چرکە!