گۆڕستانی سەيید عوبێد
گردێکی گەورە و بەرز و خۆڵینە، کۆنه پێش ئاوەدانکردنەوەی سەدەی نۆزدەیەم هەبووە، دەکەوێته گەڕەکی بارزان لە #دیبەگە#، گۆڕێکی گەورەی لێیه که شوورەی بۆ کراوه و وەک نەریتی ئاينی ئاڵای سەوز و پەڕۆکی سەوزی پێوەیە و خەڵک بۆ دوعا و نزا سەردانی دەکەن، جگه لەوەی تا شەستەکانی سەدەی ڕابردوو مردوویی تێدا دەشاردراوه.[1]