خانی مەلاکوتەی
بەردێکی گەورەی تەمۆخييە بە دووری (500) مەتر دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای شارەدێی #دیبەگە#ی شارۆچکەی #مەخموور#، کاتی خۆی له ساڵانی پەنجاکان و شەستەکانی سەدەی بیستەم کەسێکی مەلا (پیاوی ئاینی) بۆ قورئان خوێندن چۆتە ئەو شوێنە و بەردەکەی هەندێک هەڵکۆڵیووە بۆ پاڵکەوتن و دانیشتن لە ناوی.[1]