جادەی نەفتێ: جادەیەک بوو کۆمپانیای نەفتی عێراق -ئینگلیز درووستییان کردبوو لە نێوان #گوێڕ# و #دوبز# بوو بۆ هاتوو چۆی ئۆتۆمبێلی پەیوەند بە بیرەکان بوو، بە خوار گوندی #کاریتان# دادەهات بە لێواری شارەدێی #دیبەگە#یدا دەڕۆیشت بۆ گوێڕ، بۆڕی نەوتەکانی ئێستاش بە تەنیشت ئەو جادەییدا بڵاون، جادەیەکی خۆش بوو بە نەفتی ڕەش ڕووپۆشکرابوو، بۆیە ناوەکەی بووە بە جادەی نەفتێ ئێستاش2022 شوێنەواری ماوە.[1]