هەندێ لە کانی و کانیاوەکانی چیای
قەرەچوغقەرەچوغ
ئامادەکردنی ڕۆژنامەی دەنگی
مەخموورمەخموور
قەرەچوغ ئەو چیایەی کە کەوتۆتە نێوان هەردوو دەشتی
قەراجقەراج و
کەندێناوەکەندێناوە و لەیەکتریان جیادەکاتەوە، لە کلکەی زوورگی (قەرەبۆتک) و کلکەی
دارەبزمارەدارەبزمارە لە ڕۆژهەڵاتەوە تادەگاتە کلکەی (
مێجانمێجان) لە ڕۆژئاوا نزم دەبێتەوە و دوایی دێت و دەبێتە دەشت، درێژییەکەی 22کم و بەرزاییەکەی 798 مەترە، نزیکەی 60کم لەخوارووی ڕۆژئاوای شاری
هەولێرهەولێر هەڵکەوتووە و چیایەکی هیشک و دێمەکارە و داروباری کەمە، ئەمە جگە لەوەی زۆر بەکەمی بەفری لێ دەبارێ، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کانی لە بناری چیاکەدا هەیە کە پێشتر پشتی پێ بەستراوە بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ کردن و ئاودانی مەڕوماڵات، بەبڕوای هاورێ یوسف بەرپرسی کۆمەڵی سەوزی کوردستان لەمەخموور (22) کانی لەچیای قەرەچووغ بوونی هەیە، بۆیە لێرەدا بەپێویستی دەزانین ئاشناتان بکەن بەچەند کانیاوەکی چیای قەرەچووغ، ئەگەرچی زۆربەیان بەهۆی کەمی بارانەوە ئاوەکەیان وشک بووە یان کەم بووە.
1- کانی (
دەرماناوەدەرماناوە): (ئاوی شێخی چۆلی) یان (ئاوی ئاشان)یشیان پێ دەگوت، کە جاران سێ ئاشی لەبەردا دەگەڕا، ئاوی (جۆتە ئاشان)یشیان پێدەگوت، کانیەکە لەبناری چیای قەرەچووغ هەڵدەقوڵا، ئاوەکەی زۆر بوو دەهاتەوە ناو گوندی قەسران و لەوێ شیناوی لەبەر دەکرا، ئاوەکە بەهۆی ئەوەی کانزایی بوو ڕێژەی کبریتی تێدابوو، شیاوی خواردنەوە نەبوو، بەڵام بۆ نەخۆشی پێست زۆر باش بوو، خەڵک لەشوێنەکانی ترەوە دەهاتن بۆ چارەسەری نەخۆشی پێست بەکاریان دەهێنا.
2- کانی
ئاوی بن بەردیئاوی بن بەردی: ئەمەش یەکێکە لەکانیە بەناوبانگەکانی بناری چیای قەرەچوغ و ئاوەکەی لەبن بەردەوە هەڵدەقوڵێ، بۆیە ناونراوە ئاوی بن بەرد، لەسەر کانیەکە گومبەتێک کرابوو، سەری کراوەبوو، لە لایەن خەڵکی ناوچەکە بۆ خۆشوشتن و جل و بەرگ شتن وەکو گەرماو بەکار دەهێنرا.
3- ئاوی
سەیدەمینسەیدەمین: ئەم کانیە لەبناری چیای قەرەچووغەوە هەڵدەقوڵا، کەوتۆتە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی مەخموورو ئاوێکی شیرینی هەبوو بۆ خواردنەوەو شیانایی بەکاردەهێنرا.
4- کانیە بەڕوونە: ئەم کانیاوەش لەبن شاخێکی چیای قەرەچووغە، لەرۆژهەڵاتی مەخموور هەڵکەوتووە، کاتی خۆی شوانکارە و مەڕداران لەدەوروبەری ئەو کانیەدا ڕەشماڵیان هەڵداوە و بۆ خواردن و ئاودانی مەڕوماڵاتەکانیان بەکاریان هێناوە.
5- ئاوی
ترشاوۆکترشاوۆک: ناوی کانیەکە لە (گەلی پارانیان) ی چیای قەرەچووغەوە هەڵدەقوڵێ، ئاوەکە لە گەلییەکەوە دێتە خوارێ وەکو جۆگەلەیەک و ئاوێکی کانزاییە و تامێکی ترشی خۆشی هەیە و کەف دەکات، تەنانەت ئاژەڵیش نایخواتەوە، جاران ئەوانەی نەخۆشی پێستیان هەبوو خۆیان پێ دەشوشت و بۆ نەخۆشی پێست بەسوود بووە.
6-
کانیێ خەزەرانکانیێ خەزەران: یان کانی خەزەران یەکێکی ترە لەو کانیاوانەی، کە بەدیوی دەشتی قەراج و لە نزیک گوندی
قەراتە سۆرانقەراتە سۆرانی
مەرزانمەرزان هەڵکەوتووە، ئەو کانییە کەوتۆتە ناو ئەشکەوتێکی گەورەوە، شێوەی کانیەکە بازنەییە و ئاوەکەی لەبن شاخەوە هەڵدەقوڵێ، جگە لەوەش لە بنمیچی سەرەوەی ئەشکەوتەکە ئاو تکە دەکات بە دیواری ناوەوەی ئەشکەوتەکەوە و بەسەر گیا خەزەرەکاندا دێتە خوارێ، ئەو گیا خەزەرانە هەمیشە سەوزە و لەشێوە تەرەلوولەیەکی ناسکدایە، جاران ئەو گیا خەزەرەیان وشک دەکردەوە و دەیانکوتاو دواتر دیانکوڵاند و دەیاندا بەو کەسانەی کە نەخۆشی گورچیلەیان هەیە، ئاوی کانیەکە سارد و شیرین و سازگارە، جاران خەڵکی گوندی قەراتە سۆری مەرزان بۆ خواردنەوە و چێشت و چا بەکاریان دەهێنا.
7- جگە لەو کانیانە، هەروەها کانی تریش لەبناری چیای قەرەچووغ هەن وەک (کانی تاریکە) و (کانی کۆتکە) و (کانی دێواری) و (کانی چکە) و (کانی وەکازە) و (کانی مامزان) و (کانی شەحادە) و هتد
[1]