ئاسمان بە چاتۆڵ ئەزانێ.
چاتۆڵ: دەوار، ڕەشماڵ، تاوڵ، کە دەوارنشینان دەوار هەڵدەدە، هەموو خێزانەکەیان لەژێریدا کۆدەبنەوە، دەوار چووێنراوە بە ئاسمان کە وەک چەترێک بەسەر زەوییەوەیە، بە کەسێک ئەوترێ کە فیزی زل و دەماری گەورە بێت، خۆی بەشت بزانێت بەسەر خەڵکی هەژار و نەداردا. [1]