ئاسمان بەرز و زەوی تەختە، لە دەرماڵتا ئەبمە تەختە.
ئەم پەندە کاتێک دەوترێت کە کوڕێک و کچێک یەکتریان خۆش بووێت، کوڕەکە بچێتە داوای کچەکە، باوکی بە هەر هۆکارێک بێت، کچکەی نەداتێ، کوڕەکەش سوێند بە بەرزی ئاسمان و گەورەیی زەوی بخوات، گەر کچەکەی نەداتێ، لەبەر ماڵیاندا بمرێ و کفنی بۆ بدوورن. [1]