ئاش هەڵگەڕێتەوە، مزەی ئەدەی.
لە کوردەواردا ئاشی ئاوگەر، دانەوێڵەی پێدەهاڕێ، هەر کەسێک باراش لە ئاش بهاڕێت، لە هەقدەستی هاڕینەکەدا، قاپێک دانەویڵە دەدا بە ئاشەوان، بەو قاپە دانەوێڵەیە دەوترێت (مزە) چونکە لە سەردەمی زوودا پارە زۆر بڵاونەبووە، تا هەقدەست بە پارە بدرێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە کارێکی بۆ ئەنجامبدرێ، لە بەرانبەر هەق دەستێکدا. [1]