ئاوریشم نابێتە پۆی دەوار.
ئاوریشم: تەنراوێکی جوانی گرانبەهایە، لە قۆزاخەی پەپولە بەرهەم دێت، دەوار: ماڵی کوردیی هەوارنشینە، دەوار لە ڕێسراوی مووی بزن درووست دەکرێت، بەهیچ جۆرێک داوی ئاوریشمی تێدا بەکارنایەت، بە دوو کەسی لەیەک نەچوو ئەوترێ کە هەرگیز بە یەکەوە نەگونجێن، یان دوو شتی تەواو جیاواز ئەوترێ کە بۆ یەک نەبن.[1]