ئەگەر ئەمزانی بەختم خاس ئەبوو، نیشانەی چەپم لەلای ڕاست ئەبوو.
هەندێک کەس هەیە بە سرووشت نیشانە و خاڵ بە جەستەوەیەتی، بەتایبەتیی ڕووخساری، بەپێی نەریتی کوردەوار، هەر کەسێک نیشانە بەلای ڕاستی ڕووخسارییەوە هەبێت، بەخت و ناوچەوانی باشە، بەڵام ئەگەر بەلای چەپییەوە هەبێت، بەختی باش نییە، لە ژیانیدا پێویستی بە تاقیکردنەوە هەیە. [1]