ئەگەر باوک دەهۆڵچی بێ، منداڵەکانیشی هەڵپەڕکێکەی ئەبن.
لەناو کۆمەڵگەدا بەگشتی، دایک و باوک هەر پیشەیەکیان هەبێت، منداڵەکانیش هەمان پیشەی باوانیان وەردەگرن، یان خێزان هەر نەریت و خوو ڕەوشتێکی هەبێت، منداڵەکانیش هەمان ڕەوشتی باوانیان دەبێت.، واتە: دایک و باوک چۆن بێت، ڕەنگدانەوەی لەسەر منداڵەکان وادەبێت.[1]