ئەگەر بتەوێ بەهەشت بنۆشی، نەفسێ تێرئەکەی سڕێ ئەپۆشی
ئەگەر کەسێک دەستی یارمەتیی بۆ کەسانی برسی، هەژار و لێقەوماوان درێژبکات، بەپێی توانای هاوکارییان بکات، لەگەڵ ئەوەشدا کاری بەسەر نهێنی و پەنهانی خەڵکییەوە نەبێت، نهێنی پارێزبێت و پەنهانی کەس ئاشکرانەکات، ئەوا مرۆڤێکی ڕەوشت بەرزە و خودا لێی خۆش دەبێت. [1]