ناو: ساڕێژ
ناوی باوک: فەتحوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1993
شوێنی لەدایکبوون: #کەلار#
جۆری یاری: گۆڕەپان و مەیدان
$ژیاننامە$
یاریزانی هێزی لەش و گۆڕەپان و مەیدانە بۆ 100م و 200م، چەند ساڵێک یاریزانی #یانەی وەرزشی سیروانی نوێ # بووە، بۆ جامی عێراقیش، بۆ یانەی جنسیە و عەلەم یاریی کردووە، لەهێزی لەشیشدا بۆ یانەی هەڵەبجە یاریی کردووە و لە وڵاتی ڕۆمانیا بۆ زانکۆکەی خۆی، بەشداری جامێکی کرد وە و پلەی یەکەمی هێناوە، لەگەرمیان خاوەنی پلەی یەکەم و پاڵەوانی عێراق لەپلەی یەکەم و دووەم و سێیەم، لە 100 م پلەی یەکەم و دوەەمی هەیە لە ئاستی کوردستان، لە 200 م. لەماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر لە 5 کیلۆ مەتر بوو دووەم بووە، لە ماراسۆنی سلێمانی پلەی دووەمی بەدەستهێنا و لە لوبنان بەشداری ماراسۆنێکی کردووە 42 کیلۆ مەتر بەربەست بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق پلەی سێیەم بەدەستهێناوە.
ماوەی دوو ساڵە سەرقاڵی یاریی هێزی جەستەییە لە کێشی 60 کیلۆگرام، یەکەمی سەر ئاستی عێراقە لەهەرسێ یاری (پێنج پرێس و دبنی ودێگڵفت).
[1]