سوویی عاشق وەختی ئیما ڕووبەڕوو تیرئەفگەنی
بۆ فەرامەرزی دڵم ئەی تورکی کافر بەهمەنی
غەمزە عاجز بوو لە تیرئەندازییا هەر تالیبی
ئی دڵی بەدبەختی ڕووسەختم مەگەر ڕووبینتەنی؟
ڕەنگە دامەن داتەکێنێ دڵبەری لامەزهەبم
گەر لە مەحشەردا بە زاری دەس بەرم بۆ دامەنی
دڵ چ حاجەت ئارەزووی گوڵشەن بکا وەختی بەهار؟
تۆ لە هەر فەسڵا لە بەرچاوم بە عاریز گوڵشەنی
دەستی تۆیە و عەهدی تۆ ئەی حەلقەیی زەنجیری زوڵف
گەردەنی دڵ وەقفی تۆ بی تا موتیعی گەردەنی
تۆ بە جان تیشنە بە خوێنی سالم و جانی ئەوی
دۆستی وا نابێ تۆ دەیکەی درێغا دوشمەنی! [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#