لەتیف و سەروقەدد و گوڵجەبینی
حەریف و دڵفەریب و دڵنشینی
لەگەڵ هەر بەرتەرین شۆخێ جەدەل کەی
بەهەر ئانێ لە حوسنا بێهتەرینی
خەریکی دڵنەوازیی دوشمنانی
لەگەڵ یارانی یەکدڵ هەر بە کینی
بە جەوری بێ حیساب و لوتفی ئەندەک
لە سەد لا زەهر و یەک لا ئەنگەبینی
بە تۆ نابن هەموو غیلمانی جەننەت
ئەتۆ ئەی نووری دیدەم نازەنینی
چ سیحرێ بێ دڵت تەسخیری من کا
بە هەر ئانێ کەتۆ سیحرئافەرینی
لەبی تۆ مەعدەنی مەرجانە نەک یەم
مەحەللی شەککە ئەو تۆ جێی یەقینی
لە بۆسەی شەهدی من گەر ڕوو ترش کەی
بە لەززەت هەر وەکوو ئەسکەنجەبینی
وەکیلی خزری، ئەی خاڵی لەبی یار!
لە گوێ ئابی حەیاتا جانشینی
دەکا تەسخیری دڵها لەعلی لێوت
سولەیمان حیشمەت و ساحیب نگینی
بە یادی چیهرە، ئەی دڵ! بەندی توڕڕەی
لە کوردستانە سالم تۆ لە چینی [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#