سەد مەولەوی بە فەتوەیی دڵ دەبنە عیسەوی
گاهێ ئەگەر لە کیسوەتی تەرسا بەدەرکەوی
چەسپیدە باهەمن دڵ و عیشقت هەمیشە وەک
زوڵفی ئەیاز و گەردنی مەحموودی غەزنەوی
کەس وەک دڵم لە شۆری مەحەببەت بەڵەد نییە
هەر وەک حەکیمی ڕۆمیی و ئەشعاری مەسنەوی
پەنهانە تورکی دیدەیی مەستت لە شامی زوڵف
تەبدیلە جادووانە بە ئەسبابی شەبڕەوی
بولبول لە شاخساری چەمەن باربود نەوا
گوڵ نایە سەر بە شۆر و شەعەف تاجی خوسرەوی
سەد زۆری ڕۆستەمی نییەتی زۆری سیم و زەڕ
تالیع ئەگەر زەعیفە نەبەی پەنجە با قەوی
سالم کەلامی کوردیی و بێ وەزن و سست و لەنگ
بێ مەعنەیە بگاتە ئەلای شێخی مەعنەوی [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#