بێم ڕەقەم کەم گەر لە شەرحی غەم کەمێ
ماتەمێ دەگرێ دەروونی عالەمێ
بێتە یادم هەر سەحەرگەه ڕوویی تۆ
دێ بەسەر ڕووما لەهەر چاوم یەمێ
چاوی من مەخفی دەڕێژێ ئەشکی خوێن
نەک بزانێ دەردی دڵ نامەحرەمێ
تا بە کەی لەم کارە کۆتاهی دەکەی؟
ئەی تەبیبی دەردی کاری مەرهەمێ
بەندی دێوی میحنەتە کاووسی دڵ
سا لە وەسڵت بۆ نەجاتی ڕۆستەمێ
بۆ منی پڕغەم چ حاسڵ تەرفی باغ
خاسسە گوڵگەشتی چەمەن بۆ بێغەمێ
سوحبەتی حوور و بەهەشت و کەوسەرە
جۆیبار و سەبزەزار و هەمدەمێ
دیدە نابینێ بەغەیرەز زوڵفی یار
هەر تەرەف وەک کاری سالم دەرهەمێ [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#