ئەگەر چێر بە دۆ دەبوو، لە دەرکەی ماڵی خاوەنی دەبوو.
چێر: چێڵ، مانگا (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) واتە: ئەگەر مانگا باش بێت و شیردەربێت، خاوەنەکەی زۆر لە ماڵەوە دووری ناخاتەوە، لە شیرەکەی ماست و دۆ درووست دەکات، یان مانگاکە زایەناکات و نایفرۆشێت، مەبەست لەوەیە کە شتی باش و بەکەڵک لەناونابرێت. [1]