ئەگەر عاقڵی گوڵێکت بەسە، ئەگەر بێعەقڵی بنبار ببەستە.
بنبار: چاوشۆڕ و منەتبار (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) گوڵ بۆ جوانی و بۆن بەکاردێت، کەسی بە بیروهۆش وەک گوڵ بەکەڵکە بۆ کۆمەڵ، بەڵام کەسی نەزان و نادان، هیچ نازانێ، چاوی لە دەستی خەڵکە، بۆیە هەمیشە چاوبەرەوژێرە و منەتی خەڵکی لەسەرە. [1]