ئەگەر نازانی هەوار بگری، بڕۆ هەوارە کۆنەی دەوڵەمەندێک.
هەوار: بە جێگەیەک دەوترێ کە کۆمەڵێک ماڵی دەوارنشین لێیان هەڵدابێ (فەرهەنگی خاڵ) مەبەست لەوەیە گەر شتێکت نەزانی، بڕۆ شوێن پێی کەسی زانا و ڕووناکبیر و دنیادیدە هەڵگرە، بۆ ئەوەی نەکەویتە هەڵەوە، لەو ڕێگەیەوە فێری خوو ڕەوشتی ئەوان دەبیت. [1]