ئەڵێی تولەی گوێ بڕاوە.
تولە: سەگی چکۆلەی ڕاو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) تولە جۆرە سەگێکی بچووکە، لە ڕاودا بەکاردێت، دەچێتە کونەوە و نێچیر دەردەهێنێ، بە بێچوویی گوێچکەکانی دەبڕن، هەم ئاستی بیستنی زیاد دەکات، هەم دڕ دەبێت، بە تەوسەوە بە کەسێک دەوترێ کە دڕ و شەڕانی بێت.[1]