ئەڵێی ترشی، قیمەت ناکەی.
هەموو شتێک کە زۆر بێت بەهاکەی کەم دەبیتەوە، کاتێک ترش پێدەگا و زۆر دەبێت، بەهاکەی کەم دەبیتەوە، کەسێک کە ترش بخوات، لەبەر ترشی تامەکەی دەموچاوی گرژ دەبێت، پەندەکە بۆ کەسێکی ڕووگرژی داماو بەکاردێت کە لە کۆمەڵدا بەهۆی گرژییەوە بایەخی زۆر نەبێت.[1]