ئەڵێی: حەبی قوتداوە.
حەب بە هیوای چاکبوونەوە، بە کەسێک دەدرێت کە ناساغ و نەخۆش بێت، هەندێک لە کەسە ناساغەکان، بە ڕووخساریاندا دیارە کە بەردەوام گێژ و بێتاقەت و نەخۆشن، پەندەکە بە کەسێکی خاوخلیچک و گێژووێژ ئەوترێ، بەردەوام وەک ناساغێک لەناو خەڵکیدا دەردەکەوێت.[1]