ئەڵێی داڵی دیار لاپورە.
لاپور: کەلاکی ڕزیو، لاشەی گەنیو (فەرهەنگی ڕێژگە) بە لاشەی ئاژەڵی تۆپیو ئەوترێ کە داڵێک بچێتە سەری بۆ خواردنی، لە کاتێکدا داڵەکە هیچ بە ڕاوکردنی لاکەکەوە ماندوو نەبووە، بە تەوسەوە بە کەسێک ئەوترێ کە چاوەڕێی مردنی کەسێکی دەوڵەمەندی بکات، بۆ ئەوەی بە میراتەکەی شاد بێت.[1]