ئەڵێی دێوی ئاگرە سەرچووە.
لە ئەفسانەی کوردیدا دێوەکانی ئەهریمەن لە تاریکیدا دەردەکەون، هەوڵدەدەن زیان بە مرۆڤەکان بگەیەنن، بۆیە دژی ڕووناکی و ئاگرن، دێوی ئاگرە سەرچوو، بە کەسێک ئەوترێ کە سەرلێشیواو و پەشێوکار بێت، لە کارەکانی خۆی سەردەرنەکا و پەشۆکاو بێت.[1]