ئەڵێی گەواری، دەستی چەوری لێدراوە.
گەوار: باڕەکەو، کەوباڕ، بێچووە کەو (فەرهەنگی ڕێژگە) سرووشتی بێچووە کەو وایە، گەر کەسێک دەستی چەوری لێبدات، پەکی دەکەوێ، پەندەکە بۆ کەسێکی هەژار و لێقەوقماو بەکاردێت کە لە جێگەیەکدا بێ کەس و بێدەر لەپەلوپۆ کەوتبێت، هیچ کەسێک هاوکاری نەکات.[1]