ئەڵێی ورچی گوللە لێدراوە.
بە دەنگی ورچ لە کوردەواردا دەوترێ (بۆڵە) ، کاتێک ورچ بە گوللە یان هەر هۆکارێک بریندار بکرێت، لەتاو ئازار دەست بە تلانەوە و بۆڵەبۆڵە دەکات، پەندەکە بە تەوسەوە بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەبەر خۆیەوە بەردەوام بۆڵەبۆڵی بێت، کەس تێنەگا چی دەوێت و دەڵێت چی. [1]