ئینسان شیری خاوی خواردووە.
ئەو شیرەی دایک دەیدا بە منداڵ، لە کوردەواردا پێی دەوترێ: شیری خاو، هەموو منداڵێک وەک یەک دەیخوا، پەندەکە مەبەستی لەوەیە، مادەم هەموو کەسێک لەسەرتاوە وەک یەک هەمان شیریان خواردووە، کەواتە دەشێ کەسێک خراپ بێت، چاوەڕێی باشبوونی لێبکرێت، یان بە پێچەوانەوە کەسێکی باش چاوەڕیی خراپی لێبکەی. [1]